27/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانمان ده‌وی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری قه‌یرانی داراییبهپێی زانیارییه‌كان به‌نیازه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییهكانو وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ژێر ناوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیهكانو وزه كۆبكاته‌وه.
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌خوازێت له‌حاڵه‌تی سه‌رگرتنی بیرۆكه‌ی تێكه‌ڵكردنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییهكانو وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئه‌و وه‌زاره‌ته یه‌كخراوه وهربگرێتو له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و بابه‌ته.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم "سه‌فین دزه‌یی" ده‌ڵێت: له‌ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌و بونی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییهكانو كاره‌با به‌یه‌ك وه‌زاره‌ت، ئه‌وا وه‌زاره‌تێكی دیكه‌یان پێده‌درێت.
سه‌میر سه‌لیم:یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت: وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌بژارده‌ی ئێمه‌دا نه‌بوه‌و بهتهكلیف وه‌رمانگرتوه، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌كرێت یه‌كێك له‌بژارده‌كانی ئێمه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌بێت، كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانمان پێبدرێت.