27/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق یاسای نوێی (پاسپۆرت) ده‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه
یاسای نوێی (پاسپۆرت) ئاراستەی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی و چەندین کارئاسانیشی بۆ هاوڵاتیانی هەرم تێدایە دا‌واشیان كردووه كێشه‌ی ون بون و ته‌له‌ف بون چاره بكرێت و پێویست نه‌كات خه‌ڵك بچێت بۆ به‌غدا و هه‌ر له پارێزگاكه خۆی بتوانرێت پاسپۆرتەکە ده‌ربكرێته‌وه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان فه‌رمانگه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌وه كاری ده‌ركردنه‌وه‌ی پاسپۆرت رایی بكرێت.
اوكات
"هۆشیار عەبدوڵا" ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: یاسای ساپۆرت ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە و ئەوەشی لە یاساکەدا گرنگە ئەوەیە ده‌ركردنی پاسپۆرت ئاسان بكه‌ین و كاتێكیش ون دەبێت، یان ته‌له‌ف دەبێت ئاسان ده‌ربكرێته‌وه‌و به غه‌رامه‌یه‌كی كه‌میش كه (250) هەزار دینارە ئەو کێشەیە چارەسەردەکرێت، كه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت بە تێچوی سەردانی هاوڵاتییەکی هەرێم بۆ بەغدا بۆ کێشەی ونبونی پاسپۆرتەکەی، بڕە پارە و تیچویەکی کەمە ئەوەشی خستەڕوو سێ رۆژیان ماوەی بۆ پشوی تەشریعی دوەم و هه‌موو فشارێک دەکەن کە سبەێنێ یان رۆژی یەکشەممەی داهاتو بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
شایانی باسه نوێنه‌رانه‌ی كورد به بایه‌خه‌وه له‌و یاسایه‌یان روانیوه ،له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكیكی زۆر به‌ده‌ست ون بون و ته‌له‌فه‌وه کێشەیان هه‌بوە و نه‌یانده‌توانی بچنە به‌غدا بۆ دەرهێنانەوەی پاسپۆرتی نوی.