27/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ژن.. 23 سال خزمەت لە رێی مەكتەب
(١) هه‌ردی ئه‌نوه‌ر ن/ د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی
هیچ لاشه‌یه‌ك بوَی نییه له‌م مزگه‌وته بنێژرێ.. وه گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی سه‌ر زه‌وی مزگه‌وتی حه‌رامه.. واته: كه‌عبه. ئه‌م خانووه كه باره‌گای خوایه و حه‌ریمی خوایه.. رووگه-قیبله-ی هه‌موو سوجدهكانه، خانوویه‌ك كه به فه‌رمانی ئه‌و و به ده‌ستی ئیبراهیمی بتشكێن بنیاتنراوه.. خانوویه‌ك كه پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام سه‌رفرازی و په‌یامه‌كه‌ی ئازاد كردنی ئه‌م(ماڵه-خانوو-)ه تازه‌یه و ته‌واف و بهدهورگرانی و سوجده بوَ بردنه به رووی ئه‌و. هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی گه‌وره‌ی مێژوو خزمه‌تكاری ئه‌م خانووه‌ن بهلاَم هیچ پێغه‌مبه‌رێك بوَی نییه له‌م ماڵه بشاردرێته‌وه-بنێژێردرێ. ئیبراهیم بنیادی نا و له‌وێدا نهنێژدرا، موحه‌ممه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئازادی كرد و له‌وێدا نهنێژدرا.. له ته‌واوی مێژوودا یه‌ك چین یه‌ك كه‌س شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وت و خوای ئیسلام له جوَری مروَڤ كه‌سێكی هه‌ڵبژارد تا له ماڵی خوَی له كه‌عبه بنێژدرێ.. كێ.؟ ژنێك، كه‌نیزه‌كێك، هاجه‌ر..!! خوا فه‌رمانی كرد به ئیبراهیم كه گه‌وره‌ترین په‌ره‌ستگای مروَڤ له ماڵی من ته‌نیشت ئه‌م ماڵه-كه‌عبه- ئه‌م ژنه بنێژه و مروَڤایهتی هه‌رده‌م ده‌بێ له ده‌وری ماڵی هاجه‌ر ته‌واف بكه‌ن.!! خوای ئیبراهیم سه‌ربازی ونبووی له نێوان ئه‌م ئوممه‌ته‌دا هه‌ڵبژارد ئه‌ویش ژنێك ژنێكی هه‌ڵبژارد.. دایكێك ئه‌ویش كه‌نیزه‌ك واته بوونێك كه له هه‌موو رژێم و سیسته‌مه‌كانی مروَی وه‌لانراوه و به سووك و رسوای ته‌ماشاكراوه..! به‌ڵێ.. له‌م مه‌كته‌به-قوتابخانه- به‌م شێوه شوَڕش ده‌كه‌ن.. ئه‌م مه‌زهه‌به به‌م شێوه ژن ئازاد ده‌كات. ئه‌م گه‌وره‌یه له پایه‌ی ژندایه. كوَمهڵگهیهك كه عه‌یب و عاری كچ ته‌نیا به گوَڕنان پاك ده‌بوویه‌وه.. وه باشترین زاوایه‌ك كه باوك هه‌ڵیده‌بژارد ناوی نابوو((گوَڕ)). وه پێغه‌مبه‌ر چه‌ند جارێك ده‌ستی كچی بچووكی خوَی ماچ كردووه. وه پێغه‌مبه‌ر باشترین ژنانی دونیا هه‌ڵده‌بژێرێ ئه‌وانیش: مریه‌م، ئاسیا، خه‌دیجه و فاتیمه..!! ته‌نیا كه‌سێك ده‌مێنێته‌وه.. میراتی ئیبراهیم.. ده‌گاته‌وه ئیبراهیم كچێك..میراتی موحه‌ممه‌د فاتیمه! سێ كوڕی بوو بوَی نه‌ما.. ئیبراهیم ، مه‌حه‌ممه‌د ده‌گه‌رێته‌وه بوَ ئیبراهیم بتشكێن و فاتیمه‌ش له موحه‌ممه‌ده!! هه‌موو ئهشرافزادهی عه‌ره‌ب عه‌یبه بوو به‌لایه‌نه‌وه كچیان هه‌بێ.. ته‌نانه‌ت قورئان ئه‌و دیمه‌نه ده‌خاته ڕوو كه كاتێ مژده‌ی ئه‌وه‌یان پێی ده‌دان كه كچیان بووه ده‌م و چاویان ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕا.. پێغه‌مبه‌ر هه‌موو كچ و كوِرهكانی ده‌مرن.. تانه و گاڵته به پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن كه وچاغ كوێره، كچی له خه‌دیجه زه‌ینه‌ب و روقیه و ئومو كه‌لسووم و كچی كوَتا خێزانێك كه كوڕیان بوَ نه‌ده‌ما و هه‌م له كوَمهڵگهیكدا كه نرخ و به‌های هه‌ر باوكێك و هه‌ر خێزانێك به((كوڕ))بووه. كوَتا ئومیدی خه‌دیجه و له ته‌مه‌نی لاوازی‌دا دووباره كچ ئه‌ویش فاتیمه..!! انا اعگیناك الكوپر(1) فصل لربك وانحر(2)ان شانئك هو الابتر(3) ئێمه كهوسهرمان به توَداوه.. و ئهبتهریش به‌وه‌ی كه ده كوڕی هه‌یه..!! ١- مەبەست لە مەكتەب(قوتابخانە)ی ئیسلامە.. 10 سال لە مەككە و 13 سال لە مەدینە.. هەول و كوششی و میتودی بیغەمبەرانە..!!! تێبینی: ئه‌م بابه‌ته پێشكه‌شه به‌و كه‌سانه‌ی كه به هه‌ڵه له ژن گه‌شتوون و واده‌زانن ژن بێ نرخه!! و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه وا ده‌زانن هه‌رچی چه‌رمه‌سه‌ری و سهرشوَڕییه ئیسلام به‌سه‌ر ژن‌دا هێناوێتی و بوَ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نازانن پێناسه‌ی ژن بكه‌ن و وا ده‌زانن نوێنه‌ری ژنانن..!!(وه‌رگێڕ). سه‌رچاوه: كتێبی ژن به‌شی فاتیمه.. فاتیمه‌یه..!!