هەڵوێستی حەکیمانە
28/05/2015 نوسەر: bzavpress

هەڵوێستی حەکیمانە

گەورەی سەربازەکان مسوڵمانبوو ، دوو ئەرکی قورسی کەوتوبوە سەرشان ، یەکەم ئەرکی ڕاهێنانی سەربازیبوو کە ڕۆژانە لەگەڵی خەریکبو ..
بەڵام دووەم ئەرکی گەیاندنی پەیامی خوا بو لەناو سەربازگەکەدا، کەهەرچەندە سەربازەکان زۆرینەیان مسوڵمانبون، بەڵام پێویستی بەوەدەکرد کەتێبگەیەنرێن ڕۆژێک دادێت لێپرسینەوە لەهەمو کردەوەکانمان دەکرێت.
ئەڵبەتە ڕۆژانە بانگی دەکردن بۆڕێگای ڕاست و دورکەوتنەوە لەگومڕایی، بڵام سەربازەکان هەرزو لەبیریان دەکرد.
ڕۆژێک گەورەی سەربازەکان بیرۆکەیەکی لەلا دروست بو،تاکو لەوڕێگەیەوە بۆسەربازەکانی بسەلمێنێت کە ڕۆژی دوایی و قیامەت و زیندوبونەوەو بەهەشت و جەهەنم وجودی هەیەو پێویستە ئامادەسازی بۆبکرێت بۆ ئەو ڕۆژە، کەسەخترین ڕۆژگاری مرۆڤایەتیە ، ئیدی ژیان لەوێوە دەست پێدەکات...
هەروەک جاران سەربازەکانی کۆکردەوە لەمەێدانی ڕاهێناندا و هاواریکرد ڕێک ڕابوەستن ..تکایە گوێبگرن..سەرنجبدەن..........
بڕیارێکی زۆر سەیر دەرچوە و لەگەڵیشیدا سزاکەی کەلە سێدارەدانە .
وەهەر سەربازێک توانای جێبەجێکردنی یاساکەی نەبێت دوای پێنج کاتژمێر لەسێدارە دەدرێت...
ئێستا فەرمون دابنیشن..
هەریەکە لە ئێوە ئەی سەربازەکانی نیشتمان  ، ئەی وڵات پارێزان
هەریەکە لە ئێوە  وێنەی دایکی خۆی بخاتە بەردەستی تاکو نیشتمان وەک دایک بناسێنین .هەرئێستا ، ئەمە بڕیارەکەیە و پێویستە جێبەجێ بکرێت
هەر سەربازێک سەرپێچی بکات بە هەر بیان و پاساوێک لە سێدارە دەدرێت ...
تێگەیشتن.
هەمویان بەجارێک وتیان بەڵێ..بەڵام...بەڵام
بۆخاتری خوا گەورەم بۆ پێشتر قسەت نەکرد ،دەبو چەند ڕۆژێک پێشتر ئەم بڕیارە بڵاو بکرایەتەوە تاکو ئێمە ئامادەمان بکردایە ، بەڕاستی بڕیارێکی زۆر ناڕاستە 
تکایە چاوێک بە بڕیارەکەدا بخشێنەوە..تکایە..
گەورەی سەربازەکان وتی ئەگەر من پێشتر ئاگادارم بکردنایەتەوە ئایا ئێوە ئامادە دەبون!!؟وێنەکانتان بهێنایە..
بــەڵێ گــەورەم...
وتی ئەی ئەگەر هاتو دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوەو ئامادەنەبون چـــی؟...!؟‌ 
وتیان ئەوکات دەتوانی بڕیارەکە جێبەجێ بکەیت کەلەسێدارەدانە.
ئایە ئەوکاتە ئێوە هیچ گللەیی ناکەن.؟
وتیان نەخێر قوربان گیان.
گەورەی سەربازەکان وتی باشە بەڵام گوێبگرن ئەوا من لێتان خۆشبووم بڕیارمدا بڕیارەکە جێبەجێ نەکەم.، بەڵام شتێک هەیە پێویستە پێتانی بڵێم...
ئایا ئێوە دەزانن خوای گەورە چەند پێغەمبەری ناردوە بوسەر زەوی تاکو خەڵکی ئاگادارکەنەوە لە ڕۆژی دوایی و قیامەت و زیندوبونەوە و بەهەشت و جەهەنم وەلەگەڵ چەند کتێبێکی ئاسمانی بۆ ڕێنوێنی تاکو بەجوانی خوای گەورە بناسین ، ئایا ئێوە جیاوازنین لە ئاژەڵەکان بەهۆی بونی ئەقڵتانەوە تاکو تێبفکرێن لە دروستکراوەکانی خوای گەورە ..،
تاکو لەو ڕێگایەوە بزانن مرۆڤ بۆمەبەستێک دروست بوە ، کە ئەویش خوداپەرستیە.
باشە ئەگەر خوای گەورە پێغەمبەران و کتێبەکانی نەناردایەتە سەرزەوی بۆ مرۆڤایەتی ، لە قیامەتدا دەبو چیمان بوتایە!!
بەڵام ئێستا دوای ئەو هەمو نێردراوانەی خوای گەورە و دروستکراوەکانی
پاساوێک هەیە بۆڕۆژی لێپرسینەوە بڵێی نەمزانی و بمگێڕنەوە بۆسەرزەوی تاکو قەرەبوی هەڵەکانمی پێبکەم ئایا ئەمە کارێکی دروستە!!.؟