28/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لیژنەی دەستوری هەرێم کۆدەبێتەووە
لیژنەی هەمواری دەستوری هەرێم دووەم كۆبونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و سەرۆك و جێگری لیژنەكە هەڵدەبژێردرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2015/5/28 لیژنەی ئامادەكردنی دەستوری هەرێم كە لە 20 ئەندام پێكدێن دووەمین كۆبونەوەی خۆی ساز دەكات.
بە پێی زانیارییەكان لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی ئەو پەیڕەوە ناوخۆیە دەكرێت كە ئامادەكراوەو سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكەش هەڵدەبژێردرین، بەڵام تاوەكو ئێستا لایەنەكان لەسەر میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكە رێكنەكەوتون.