پارێزگاری نەینەوا هۆکاری لابردنی لە پۆستەکەی ئاشکرا دەکات
28/05/2015 نوسەر: bzavpress

پارێزگاری نەینەوا هۆکاری لابردنی لە پۆستەکەی ئاشکرا دەکات

 
لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، ئەسیل نوجیفی وتی: هۆكاری لادانم لەپۆستەكەم بەهۆی ئەو هەڵوێستانەم بووە، كە لەماوەی رابردوو لەبەرانبەر میلیشیا چەكدارەكان هەمبوو.
 
 وتیشی: من لەلایەن خەڵكی پارێزگاری نەینەواوە پۆستی پارێزگارم وەرگرتووەو هەر بڕیارێكیش لەلایەن خەڵكەوە بدرێت پێیەوە پابەنددەبم.
 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەو لەتەوەڕێكی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی لێسەندنەوەی متمانە لەئەسیل نوجێفی پارێزگاری كراو دواتر ئەو پرسە خرایە دەنگدانەوە.
 
لەدوای ئەوەی پرسەكە خرایە دەنگدانەوە، بەزۆرینەی دەنگ ئەسیل نوجێفی لەپۆستەكەی لادرا، كە ئەمە ناڕەزایی بەشێكی زۆر لەپەرلەمانتارە سوننەكانی لێكەوتەوە.
 
جێی ئاماژەیە ئەسیل نوجێفی یەكێكە لەو كەسانەی تۆمەتبارە بەهۆكاری كەوتنی موسڵ‌و بڕیارە لەبارەی ئەو پرسەش لێكۆڵینەوەی لێبكرێت.