18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەوەی بە لامانەوەسەیرە پێیدەوترێت(خەو)
موسڵمانێك چووە لای پیاوچاكێك و پێی ووت، ئەو ئارەزوو دەكات خەو بەپێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ببینێت، پیاو چاكەكەش پێی ووت، سبەینێ بەڕۆژووببە، كاتێ ئێوارە هات، تەنها بەربانگ بەخواردن بكەرەوەو ئاو مەخۆوە، موسڵمانەكەش بەقسەی پیاوچاكەكەی كردو ئەو ڕۆژە بەڕۆژوبوو، دیارە رۆژەكەش گەرم بووە، كاتێك ئێوارە داهات موسڵمانەكە بەربانگی كردەوەو خواردنی خواردو ئاوی نەخواردەوە، كاتێك شەو بەتێنوێتی خەوی لێكەوت خەونی بەئاوەوە بینی، بۆ بەیانییەكەی موسڵمانەكە چوەوە لای پیاوچاكەكەو پێی ووت، ئەو چی پێوتووە بەگوێی كردووە، بەڵام لەجێگەی ئەو خەو بەپێغەمبەرەوە ببینێت، خەونی بەئاوەوە بینیوە، پیاوچاكەكەش پێی ووت، هەر كاتێك ئارەزووی بینینی پێغەمبەرت وەك ئارەزووی خواردنەوەی ئاو لێهات ئەو كات خەون بەپێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) دەبینیت.
خوای گهوره له قوڕئانی پیرؤزدا ئهفهرموێ {{وهو الذی یتوفاکم باللیل }}سورهتی الانعام"60"لێرهدا بۆمان دهردهکهوێ که نووستن جۆرێکه له جۆرهکانی مردن ههروهها زانایان ئهلێن که ژووری نووستن تاریک و بێ دهنگ دهبێ و پلهی گهرمایی گیانی ئادهمیزاد و ژوورهکه یه کسان دهبێت و چاو دهنوقێ.
دهمارهکانی لهش شل دهبێتهوهومێشک هێمن دهبێت وحالهتی نووستن روودهدات وله هه مان کاتیش دا ههستی بزوێنی دهرهوهی پهکی دهکهوێ وتهنها ههستی شاراوهی ناوهوهی دهست بهکار دهبێ وخهو دهبینێ " خهو بینین جۆراو جۆره وهک خهوی سهرپێچی و نائاسایی لێرهدا مرۆڤ خهو دهبینێ و خهوهکهی به پێچهوانهی کاری رۆژانهی ژیانی دهبێت ههروهها خهوی به دیهاتنی نیاز و مهبهست وهک بلێی له ژیانی ئاسایی دا ناتوانی کارێک ئهنجام بدات یان جۆره خواردنێکی تایبهتی بخوات بهڵام له خهودا ئهتوانی کارهکهش ئهنجام بدهات و خواردنهکهش بخوات جۆرێکی دیکه ی خهو خهوی ههستیارییه.
خهو ئاوێنهیه ئهو ئاوێنهیه وێنهی شاراوهی ناوهوهمان و راستی باری گیانی و دهرونیمان ئهخاته بهر چاو ههروهها ئهی سهلمێنێ که گیانمان روحی تێدایهو ئهو روحهش لهبواری ئاین و ژیان دا تیشکی رۆشن کهرهوهی ناوهوهو ئیلهامی له خوای گهورهوه وهردهگرێت خهو وێنهی رهسهنایهتی و گهوههری ئادهمیزاده وخزمهتی رهوشت و رهفتاری مرۆڤایهتی ئهکات خهوی راستهقینهو چاک له تهنگانهدا یارمهتییمان ئهدات و رێگهمان رۆشن ئهکاتهوه و توانای زیاترمان پێ ئهبهخشێ بۆ ئهوهی بتوانین به چاکی گیروگرفتهکانمان چارهسهر بکهین .
دوێنێ شەو شتێ زۆر سەیرم کەشف کرد، خەوتنی شەوانەم ھەمیشە گرفتی بووە، ئەبێ تا ڕادەی مردن ماندو بم بۆ ئەوەی بتوانم کەمتر لە یەک کاتژمێر دوای جێگیر بوونم خەوم لێبکەوێ .لەگەڵ ڕادەی دەنگ و تیشکی شوێنی خەوتنم کێشەم نیە، لە زۆر شوێنی خراپ خەوتوم و زۆر دەنگی خەو زڕێن و مێشک تەزێنم لەگەڵ چرکەی کاتژمێری ژورێک بە یەکسان زانیوە. بەڵام ئەوەی دوێ شەو جیاوازی زۆر بوو لەگەڵ چۆنیەتی ڕازانەوەی جێگەیەک بۆ نووستن و پاراستنی ھێوری جەستەیەک بۆ ڕا کردن لە وشیاری .
گوێچکەی ڕاستم کەوتە ژێر سەرم و دەنگی دڵپ دڵپی نەبزم ڕایچڵەکاندم. نەک ئەوەی کە نەمزانیبێ ئەو دەنگە چیە و لە کوێوە دێت، بەڵکو سوور سوور ئەمزانی دەنگی نەبزمە کە نوێنەرایەتی دڵم ئەکا و پێم ئەڵێت ئێستاش زیندووی !
ئەو دەنگانەی کە ھێمایەک بوون بۆ مردن و روخاندن بەو جۆرە خەومیان نەزڕاندبوو چۆن ھاوچەرخن لەگەڵ ئەو ڕەوتەی بەرەو گەورە بوون ئەچن و ڕێگەخۆشکەرن بۆ تێپەڕاندنی تەمەنی یاسایی مرۆڤ و مەیلی بۆ نەگۆڕان و مانەوە. ئەو دەنگە ھێندە بۆ من ئازاردەر بوو کە دەستم خستە ژێر گوێم بۆ ئەوەی ئەو نەوا نەبیسم کە زیندوو بوونەوەی خۆمی بیر ئەخستمەوە، بەڵام ئێستاش ھەموو شەوێک ئەو ھاواری خۆی ئەکا، منم کە بڕیار بدەم ئایا بیبیسم یان نا؟
خەو :- بەشێکی گرنگی ژیانی تاك پێکدێنی بۆ ئەوەی باس لەگرفت وناڕەحەتیەکانی خەو بکەین وا پێویست دەکات لەسەرەتادا بڕێك باس لەخەو بکەین.
خەو نزیکەی یەك لە سێی ژیانی تاك پێكدێنێ بەپێی قوناغەکانی ژیان پێویستەی تاك بۆ خەو و ماوەی موەی قۆناغەکانی خەو دەگۆڕێ .
خەو دەکرێت بە دوو قۆناغی سەرەکیەوە :
قۆناغی نەبوونی جوڵەی خێرایی چاو: نزیکەی 90 خولەك دەخایەنێ لە سەرەتای نوستنەوە.
قوناغی جوڵەی خێرایی چاو: بەوە جیادەکرێتەوە کە چاو بەخێرایی دەجوڵێ.
پلەی یەکەم: نزیکەی لە2%-5% خەوی شەو پێك دێنێ و تاك لەنێوان خاوبونەوەو بەخەبەریدایەو زۆر بەئاسانی بەخەبەر دێت و هەندێجار نکۆڵی لەوە دەکات کەنوستبێ وەکو ئەوەی لەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیوندا بۆ چەند چرکەیەك یان خولەکێك خەو دەییاتەوە.
پلەی دووەم : نزیکەی لە45%-55% خەو پێك دێنێ ولەم قوناغەشدا تاك بەئاسانی بە ئاگادێنتەوە لەکاتی بوونی دەنگە دەنگ.
پلەی سێیەم وچوارەم : کەپێیان دەڵێن خەوی شەپۆلی خاو یان لەسەرخۆ نزیکەی لە 10%-23% خەو پێك دێنێ و لەم قوناغەدا تاك بەئاسانی بەخەبەر نایەت و خەو قورس دەبێ و زیندەچاڵاکیەکانی لەش خاودەبنەوەو پلەی گەرمی لەش دادەبەزێ وشەپۆلەکانی دەلتا بەدەر- دەکەون ولە50% زیاتری لەقوناغی چواردا دەبێ.
قوناغی دووەم (قوناغی جوڵەی خێرایی چاو):
ئەم قوناغە نزیکەی لە 20%-25% خەو پێکدێنێ و قوناغی خەوی قورسە وماسولکەکان لەباری پشودان بەڵام مێشك زۆر چاڵاکە وبرێكی زۆر خوێنی بۆ دەچێت وپلەی گەرمی مێشك بەرز دەبێتەوە. لەم قوناغەدا تاك بەوە جیادەکرێتەوە(جەستەیەکی ئیفلیجی ومێشکێکی بەئاگا).
چەند ڕاستیەك سەبارەت بە خەو :
منداڵی تازەلەدایك بوو(کۆرپە)پێویستی بە17-18 کاتژمێرنوستنە لەشەو ڕۆژێکدا.
لەتەمەنی 6 مانگیدا 14-16 کاتژمێر لە شەوو ڕۆژێکدا.
لەتەمەنی 5 ساڵیدا نزیکەی 10-12 کاتژمێر لە شەوو ڕۆژێکدا.
لەتەمەنی پێش هەرزەکاریدا نزیکەی 10 کاتژمێر.
لەهەرزەکاریدا نزیکەی 9 کاتژمێر.
لەلاویدا نزیکەی 8 کاتژمێر.
لەتەمەنی پیریدا پلەی سێ وچوار خەو بەشێکن لەقوناغی یەکەم و خەو تیایاندا قورسە زۆر کەم دەبێتەوە هەندێ دەڵێ نامێنێ، بۆیەمرۆڤ لەپیریدا زۆر بە ئاسانی بە ئاگادێت کەدەنگێکی سوك ببیستێ لەکاتی خەوداو بەردەوام گلەیی لەگەنجەکان دەکات کە خەو قورسن.
ئەوخەوانەی لەپلەی سێ وچواری قوناغی یەکدادەبینرێ بەتەواوی وەبیر نایەوە بەڵکو بەشێکیان بیردێنەوە، هەندێجار هیچی بیرنایەتەوە.
ئەوخەوانەی لەقوناغی جوڵەی خێرای چاودا دەبینرێت بە تەواوی یان زۆربەی وەبیردێنەوە.
لەکاتی خەودا مێشکی مرۆڤ بەردەوامە لەکارکردن وچاڵاکی .
هەندێ نەخۆشی هەیە تەنها لەکاتی خەودا روودەدات.
مرۆڤ لەکاتی خەودا بێتاوانە وپێنوسی لەسەر هەڵگیراوە،بۆیە ئازادەلەو خەونەی دەیبینێ و لەو کارانەی دەیکات .
گرفتەکانی خەو(پەشێویەکانی خەو)
سۆمنیاس:ئەوگرفتانە دەگرێتەوە کە پەیوەندی بەکات وبڕ وجۆری خەوەوە هەیە وەکو:
بێخەوی، وەستانەهەناسە، نارکۆلپسی، زۆر خەوی، نیشانەی بێئارامی(بێ ئۆقرەیی) لاق.
پاراسۆمنیاس : بەوەجیادەکرێنەوە کە ناتەواوی لە فیسێۆلۆژی و ڕەفتاردا هەیە لەکاتی خەودا وەکو: برۆکسزم، دیوەزمە،مۆتەکە، خەوی ترسناك ، ڕۆیشتن بەدەم خەوەوە، قسەکردن بەدەم خەوەوە، لێرە هەوڵ دەدین بەکورتی سەبارەت بەو حاڵەتانەی سەرەوە بدوێین ، هیوادارم نەڵێن بۆ وا دورو درێژی کردەوە، هەڵبەتە لەسەر داوای هەندێك خزم و براو دۆستەکان بوو کە باسێکی زانستی خەو بنوسم لەسەری بدوێین لەقسوریشمان ببورن .
بێخەوی
دەتوانین بێخەوی پۆلێن بکەین بۆ سێ جۆر :
ئەوانەی بەگران خەویان لێدەکەوێت واتە شەوانە ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە تاکو خەویان لێدەکەوێت .
ئەوانەی بە ئاسانی خەویان لێدەکەوێت بەڵام بەیانیان زوو یان نیوە شەو بە ئاگا دێنەوەو ئیتر خەویان لێناکەوێتەوە .
ئەوانەی لەشەودا زوو زوو خەبەریان دەبێتەوە چێژ لە خەوەکانیان وەرناگرن. هەروەها بەپێی ماوەی بێخەویەکە دەتوانین پۆلێنی بکەین بۆ سێ ئاست:
بێخەوی کاتی ، لەنێوان شەوێك بۆ سێ شەو.
بێخەوی ماوەکورت، لەنێوان 4 شەو بۆ 21 شەو.
بێخەوی درێژخایەن، زیاتر لە 21 شەو.
گەلێك هۆکار هەن وا لەتاك دەکەن نەتوانێت خەوی لێبکەوێت یان لەکاتی نوستندا ماوەی پێویست بمێنێتەوە. گرنگترینیان بەکارهێنانی کافاینە لاقاوەو نیسکافەدا هەیە.
چارەسەر
زۆر گرنگە هۆکاری بێخەویەکە دیاری بکەین وچارەسەری لەسەر هەمان بنەما بێت. گەر هۆکارەکەی بونی نەخۆشیەکی جەستەیی بوو یان نەخۆشیەکی دەرونی هەوڵ بدەین بەپێی حاڵەتەکە چارەسەری گونجاوی بۆبکەین. گەر بەهۆی بەکارهێنانی کافایین ودەرمانەوە بوو باشترین چارەسەر ڕاگرتنیەتی . گەر بەهۆی گرفتی کۆمەڵایەتیەوە بوو هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بە شێوەی گونجاو لەڕێی ڕێنمایەوە. گەر بەهۆی ترسەوە بوو پشت بەستن بە ڕاهێنانەکانی خۆخاوکردنەوە، دەتوانرێت بۆ ماوەیەكی دیاریکراو دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ بەکاربهێنرێ بۆ چارەسەرکردنی بێخەوی بەڵام لەژێر چاودێری پزیشك بۆ ماوەیەکی کورت.
وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا
وەك باسمان کرد لەکاتی نوستندا ماسولکەکانی لەش خاودەبنەوەو لەباری پشوداندا دەبن ئەم بارە ماسولکەکانی بۆری هەناسەش دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆی داخرنی ڕێڕەوی هەناسە و بەئاگابوونەوە. ئەم حاڵەتە لەهەردوو ڕەگەزدا ڕودەدات ولەنێرینە بڕێك زیاتر، لەهەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات لە بەساڵا چواندا زیاترە لەتاكی قەڵەودا زیاترە وەك لە لاوازو لەوانەی گرفتیان لەبۆری هەوادا یان لە قورقوڕاگەدا هەیە زیاترە لەکەسانی تر.
بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتەش ئامێری فشاری موجەبی هەوا بەکاردەهێنرێ .
ڵێکخشاندنی ددانەکان(Bruxism )
بەڕیزان ئەمەیان لەخۆمدا هەبوو چارەسەرەکەیشی لەبەریتانیا ئەنجامم دا سوپاس بۆخوا باش بووم.
یەکێکی ترە لەگرفتەکانی خەو بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی جوینەوە ددانەکان لەسەریەك توند دەبن ولێك دەخشێن وبەمەش دەنگێکی ناخۆش دروست دەبێ لەکاتی خەودا کە دەوروبەر پێی بێتاقەت دەبن بەڵام کەسەکە خۆی بێئاگایە.
ئەم حاڵەتەزیاتر لەمنبداڵدا هەیە ڕێژەی بوونی نزیکەی 15% و سێ یەکیان حاڵەتەکایان دەبێتە درێژخایەن. مەترسی ئەم حاڵەتە لەوەدایە تاك زیانی گەورە لە ددانەکانی دەکەوێ و پێویستە پزیشکی ددان قاڵبی تایبەتیان بۆ دروست بکات کە ڕێگر دەبێت لەزیان گەیشتن بە ددانەکان وهەندێكیان لە ڕۆژدا هەست بەئازاری شەویلگەکانیان دەکەن بەهۆی گرژبونی لەشەودا لەم بارەدا چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.
زۆر خەوی
تاك لایەنی کەم ماوەی مانگێك ئەم حاڵەتەی دەبێت کەشەوانە بڕی پێویست دەنوێ هەندێجار زیاتر لەپێویستیش(8-12) کاتژمێر بەڵام بەڕۆژ زۆر خەوی دێت، ئەم زۆر خەویە کاردەکاتە سەر توانای کارکردن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بە بوونی نەخۆشی جەستەیی یان دەرونیەوە نیەو هۆکارەکەی بۆ بەکارهێنانی ئەلکحول و مادە هۆشبەرەکان ناگەڕێتەوە.
زۆر جار بەیانیان ناتوانێت لەخەو هەڵسێت ولەکاروپیشەی دوادەکەوێت بەرۆژ ماوەی کاتژمێرێ یان زیاتر دەنوێ بەڵام پاش لەخەو هەڵسان هەست بەگورج بونەوە ناکات و بەردەوام خەواڵووە.
ڕۆیشتن بەدەم خەوەوە
نزیکەی لە 18% ی منداڵان ئەم حاڵەتەیان هەیە ولە نێرینەدا زیاترە وەك لە مێینە و لە منداڵدا زیاترە وەك لەگەورە، گەر منداڵ ئەم حاڵەتەی هەبێت تا تەمەنی 9 ساڵان زۆربەیان لەگەڵیاندا بەردەوام دەبێت تالاوێتی.
ئەم حاڵەتەلە سێیەکی یەکەمی شەودا ڕوودەدات و بەوە جیادەکرێتەوە کەبە زەحمەت بە ئاگادێتەوەو هەندێجار دەتوانێت خۆی لە هەندێ شت بپارێزێ وەك شتی تیژیان زیان گەیاندان بەخۆ لەهەندێ بارداتاك پاش گەڕان دەگەڕێتەوە سەر جێگاکەی خۆی و بۆ ڕۆژی دوایی هئچی بە بیر نایەت. لەهەندێ باردا تاك زیان بە خۆی دەگەیەنێت ڕەنگە بەرشتێکی تیژ بکەوێت یان بکەوێتە خوارەوە یانبەدەم خەوەوە ئوتومۆبیل لێبخورێت وزیان بە خۆی کەسانی تر بگەیەنێت.
چارەسەر
پاساتنی سەلامەتی (سەیفتی) تاك زۆر گرنگە لەو ڕوەوەی ژووری نوستنەکەی لەنهۆمی سەرەوە نەبێت و سویچی ئوتۆمۆبیلەکەی لای خۆی نەبێت شەوانە و پەنجەرەی ژوورەکەی کەتیبەی هەبێت، پزیشك دەتوانێت بە پێی توندی حاڵەتەکە دەرمانی بۆ دابێت وزۆربەیان چاکدەبنەوە.
ئاخاوتن بەدەم خەوەوە
نزیکەی لە 5% گەورەو لە 50%ی منداڵان ئەم حاڵەتەیان هەیە و زۆرجار قسەکانی تێناگەیت ودەربڕینی دەم چاو هاوشێوەی قسەکان نیە یان هیچ دەربڕینێك نیە(واتە دەشێ قسەکان خۆش یاناخۆش بن بەڵام سیمای ئەوکەسە هیچ ئاماژەیەکی تیانیە).
زۆر جار پێویستی بەچارەسەر نیە وپاش ماوەیەك تاك چاکدەبێتەوەو گەر حاڵەتەکە بەردەوام بووکە زۆرکات هاوسەریان هاوەڵی نەخۆش گرفتی دەبێت لە حاڵەتەکە چونکە تاك خۆی بیری نایەت چی ڕوویداوە لەم حاڵەتەدا چارەسەری پێویست بۆ دەکرێت لەڕێی پزیشکەوە.
دەشێ هەندێجار هاوسەری ئەوکەسە لەقسەکانی نەخۆش گومان پەیدا بکات وکێشەی خێزانی لێبکەوێتەوە بۆیە زۆرگرنگە سروشتی نەخۆشیەکە بۆ هاوسەرەکەو بۆ نەخۆشەکەش باس بکرێت.
تێبینی: ئەم باسەی باس لەخەو دەکات لەزۆربەی ممبەرەکانی جیهاندا پرسیار گەلێکی لەسەر دەکرێت هەندێك جار خەڵك پێی دەترسێت هەندێك جار مرۆڤەکان دڵیان گەش دەبێتەوە، مەبەستی من لەوەدا بوو ئەم باسە بخەمەبەر چاوی موسڵمانان زۆر جار لەخەونماندا ئەم حاڵەتانە ڕووی داوە بۆ ئەوەی بزانین ئێمە تووشی ئەم نەخۆشیە دەروونیانە بووین ، زوو چارەسەریان بکەین ،زۆرر کەسیش لەسەری نوسویانە بۆ نمونە کتێبەکانی خەونامەکان من لێرەدا ناڵێم خەو گرنگ نیە یان نابێت گرنگ بێت بەڵام ئەگەر ئەم حاڵەتان بوو ئەوە نەخۆشی دەروونیە بۆ هەریەکێك ئەگەر بیەوێت دەربارەی زیاتر بزانێت لەخوارەوە سەرچاوەکانم بەوێبسایت بۆ دیاری کردوون ئەتوانن زیاتر لێکۆڵینەوەی بخوێننەوە بەهیوای کەس نەخۆشی دەروونی نەبێت .
سەرچاوەکان
http://www.nlm.nih.gov
http://www.mayoclinic.com/health/insomnia/DS00187
http://www.webmd.com/sleep-disorders/sleep-apnea/default.htm
http://www.mayoclinic.com/health/bruxism/DS00337
http://www.webmd.com/sleep-disorders/guide/hypersomnia
http://kidshealth.org/parent/growth/sleep/sleepwalking.html
نەخۆشیە دەرونیەکان، د ئەفرام .