29/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یەكێتی : كۆتایی ئەم مانگە كۆبوونەوە ئەنجام دەدات وجەلال تاڵەبانيش بةشدارى دەبێت
لەتیف نێروەی: وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت: كۆتایی ئەم مانگە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی ئەنجام دەدرێت و جەلال تاڵەبانی وسەرجەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەشداری لەو كۆبوونەوەیەدا دەكەن.
هاوكات ئەوەشی خستەڕوو ئەوكۆبوونەوە هاوبەشە، كە تاڵەبانی بەشداری تێدا دەكات مانای ئەوە دەگەیەنێت یەكێتی ئەو دۆخەی تێپەڕاندووە كە پێشتر تیای بووە، بەڵام ناوبراوهیچ زانیاریەكی لە بارەی شوێن و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە نەبوو.