29/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هەڵ دێن
به هۆى هێرشى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ریان، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى پارێزگاى تكریت هه‌ڵدێن، ژماره‌یه‌كى زۆرى چه‌ك وتهقهمهنیش بۆ چه‌كدارانى داعش به‌جێده‌هێڵن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له ناوچه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ى پشتراستكرده‌وه‌و ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕايگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش له‌سنوورى شاره‌دێى عه‌له‌مى خۆر هه‌ڵاتى پارێزگاى تكریت، هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى وتوانیویانه تاكو ئێستا دوو كێڵگه نه‌وت داگیربكه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵهاتوون.
گوتیشى: تاكو ئێستا شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌و وچهكدارانى داعش ده‌ستییان به سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی حه‌شدى شه‌عبیدا گرتووه، كه دواى هه‌ڵهاتنیان له ناوچه‌كه به دواى خۆیاندا جێیان هێڵا