تورکیا پشتگیری‌ تورکمانەکان دەکات ئێمە بۆپشتگیری‌ هەدەپە نەکەین؟؟
30/05/2015 نوسەر: bzavpress

تورکیا پشتگیری‌ تورکمانەکان دەکات ئێمە بۆپشتگیری‌ هەدەپە نەکەین؟؟

تورکیا خۆی‌ بە ئاشکرا دەست وەردەداتە ناوخۆی‌ کوردستان و عێراق و بە هەموو جۆرێک پشتگیری‌ تورکمانەکان دەکات کەناڵی‌ ئاسمانیان بۆ دەکاتەوە ، لە هەڵبژاردنەکاندا هاوکاری‌ لیست و کاندیدەکانیان دەکات کەسێک نیە بڵێ سنورت بەزاند ، ئێران لە هەموو ناوچەکە بەئاشکرا بشتیوانی‌ شیعەکان دەکات هێز دەجوڵێنێ پارە تەرخان دەکات لە عێراق سەرۆک وەزیر دادەنێت وەزیر دەگۆڕێت کەسیش رێگری‌ لێ ناکات. 
مەزهەب و ئاین نەتەوەکانی‌ تر لە سەرتاسەری‌ دونیا بە شێوازی‌ جۆراوجۆر پشتیوانی‌ لە گروپ و مەزهەب و ئاین و نەتەوەکانی‌ خۆیان دەکەن لە هەرشوێنێک بن ، کەچی‌ لە باشوری‌ کوردستان ئێستا هەندێک دەڵێن نابێ پشتگیری‌ هەدەپە بکەین جونکە پێچەوانەی‌ بنەمای‌ یاسا نێو دەوڵەتیەکانە و سیادەی‌ وڵاتێکی‌ تر پێشێل دەکات ، ئەم قسەیە جگە لە بیانویەکی‌ بێ بنەما هیچی‌ تر نیە پێویستە باشوری‌ کوردستان بە رێگای‌ جیاواز پشتیوان و هاوکاری‌ جوڵانەوە مەدەنی‌ و جەماوەرەیەکانی‌ بەشەکانی‌ تری‌ کوردستان بێت بەتایبەت ئەوەی‌ ئێستا لە باکورد دەگوزەرێ و هاونیشتمانیانمان لە دەوری‌ لیستەکەی‌ هەدەپە کۆبونەتەوە بەداخەوە ئەو پشتیوانیەی‌ ئێستا دەبێنرێ پشتیوانی‌ بەشێک لە حزبەکانە نەک هەرێمی‌ کوردستان بەشیوە رەسمیەکەی‌ ..