22/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆمه‌ڵ پێشنیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێکی باڵای ئیسلامی ده‌کات
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پێشنیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێکی باڵای ئیسلامی ده‌کات له‌کوردستان و تیایدا سەرجەم لایەنە ئیسلامیەكان بیروبۆچونی خۆیانی تیا ئاڵوگۆڕ بكەن.
تۆفیق كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه سایتی نها 24 له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیداوه، له به‌شێکی دیمانهکهیداو له‌وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی کهئایاهۆکارچییە ئیسلامیه‌کان لەنێوخۆیاندا نابن بەیەك پارتی گەورەی ئیسلامی؟ گووتی" هۆكارەكان زۆرن و ناگەڕێنەوە، تەنها بۆ یەك لایەن هۆكاری مێژوویی هەیە، هۆكاری سیاسی هەیە، هۆكاری نەفسی هەیە، بەڵام بەڕای من كاتی ئەوەهاتووە ئیسلامییەكان بە هەموو توانایانەوە، جگە لەو سێ لایەنە ئەنجومەنێكی باڵایان هەبێت و پڕۆژەیەكی بەرفراوانیان هەبێت تاوەكو لە خاڵە گشتیەكاندا یەك بیر‌و بۆچوونیان هەبێت و لە مەسەلەی ئالیەتدا ئەگەر جیاوازی پچوكیان هەبێت ئەوە شتێكی ئاساییە، لای خۆیەوە".
وه ده‌شڵێت" كۆمەڵی ئیسلامی ئامادەی تەواوی هەیە كە وەكو لیژنەیەك یان بەرەیەك یان قەوارەیك دابنێن و تیایدا سەرجەم لایەنە ئیسلامیەكان بیروبۆچونی خۆیانی تیا ئاڵوگۆڕ بكەن".
س.ع