فەڕەنسا: سێشەممەی داھاتوو، کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیی بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وڵاتانی ھاوپەیمان بەڕێوە دەچێت
30/05/2015 نوسەر: bzavpress

فەڕەنسا: سێشەممەی داھاتوو، کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیی بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وڵاتانی ھاوپەیمان بەڕێوە دەچێت

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، رایگەیاند: سێشەممەی داھاتوو، کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیی بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وڵاتانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی چه‌كدارانی‌ داعش لە شاری (پاریس) بەڕێوەچێت، بڕیاریشە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکات.
رۆمان نەدال: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا  لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانییدا روونیکردەوە: ھەریەک لە "لۆران فابیۆس" وەزیری دەرەوەی فەڕەنساو "جۆن کیری" ھاوتا ئەمریکیەکەی و "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی پاریس دەکەن.
نەدال وتیشی‌: بنبڕکردن و رووبەڕوبوونەوەی داعش لە عێراق و سوریاداو لەھەمان کاتدا گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسیی بەئامانجی ھێنانەدی ئاشتەوایی نیشتمانی لە عێراقدا، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوە فراوانەکەی رۆژی سێشەممە دەبێت.