پۆڵ بریمەر داوای پڕچەککردنی پێشمەرگە و سوننە دەکات
31/05/2015 نوسەر: bzavpress

پۆڵ بریمەر داوای پڕچەککردنی پێشمەرگە و سوننە دەکات

حاکمی مەدەنی پێشووی ئەمەریکا لە عێراق ,کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە عێراق بە ھۆکاری شەکستەکان دەزانێت , لەپشت کشانەوەی ئەو سوپایەشەوە  بەرپرسیارێتیەکە ئەخاتە ئەستۆی سەرۆکی ئەمەریکا  .


لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ تۆری ھەواڵی " CNN " ی ئەمەریکی , پۆڵ بریمەر حاکمی پێشووی ئەمەریکا لە عێراق , رووداو کارەساتەکانی ئێستای عێراقی  خستە ئەستۆی باراک ئۆباما , جەختی لەوەشکردەوە , ئەوەی رووداەدات دەرئەنجامی بریاری کشانەوەی ھێزەکانی سوپای ئەمەریکایە لە عێراق .

بریمەر , پێی وایە پێویستە ئەمەریکا لە عێراق سێ کار بکات , یەکێک لەو کارانەش بەرفراوانکردنی ئەو ھێرشە ئاسمانیانە کە ئەنجامیان ئەدەن , چونکە رۆژانە ١٤ ھێرش ئەنجامدەدەرێت , لەو ھێرشانەش دوو لەسەر سێ ھێرش یان دەرچوونە ئاسمانییەکان بەبێ بۆردومان کۆتاییان دێت , کاریکی دیکەش ئەوە , پێویستە ھێزی زەمینی ئەمەریکا لە عێراقدا بوونی ھەبێت , سێیەم کاریش کە پێویستە بیکەین , دبێت پێشمەرگە و چەکدارە سوننەکان پڕچەک بکەین .
ھاوکات ستیڤن چەبۆت ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا , ئاشکرایکرد , ئەمەریکا ھەمیشە پاڵپشتی لە ھەرێمی کوردستان دەکات , داواشی کرد , کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پڕچەک بکرێن , بەپێی ووتەی ناوبراو  , ھێزی پێشمەرگە , تاکە ھێزە لەو ناوچەیە سەرکەوتوانە رووبەرووی گروپی چەکداری داعش بۆتەوە .