31/05/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی دەبێت جیھان ھەڵوێستیان روون بێت لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش
عەبادی تەئکید لەوە دەکاتەوە کە پێویستە جیھان پشتگیری عێراق بکات لە شەڕی دژی داعش.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا: لە میانەی کۆبوونەوەی نێوان حەیدەر عەبادی و جۆن ئالن نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ھەردوولا باسیان لە دوا پێشھاتەکان و پشتگیری زیاتری ھاوپەیمانان بۆ عێراق کردووە. ھاوکات عەبادی تەئکیدی لەوەکردەوە کە پێویستە وڵاتانی جیھان ھاوکاری عێراق بکەن لە شەڕی دژی داعشدا، ئاماژەی بەوەشدا کە دەبێت دەزگاکانی راگەیاندنی جیھان ھەڵوێستیان روون بێت لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش.