01/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ جاری سێیه‌م مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێررایه‌وه
مامۆستا عه‌لی باپیر به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێ، بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك به ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ له درێژه‌ی كاره‌كانی دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی سێی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌كو تاكه كاندید بۆ پۆستی ئه‌میر، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره به ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
دواتر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ر دوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی 16 ئه‌ندامه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی چاودێری كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی حه‌وت ئه‌ندامه ده‌ستیپێكرد و پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و ئازادانه تائێستا به‌رده‌وامی هه‌یه.
بڕیاریشه دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌نێو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرێن، كه مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه، ژماره‌یان حه‌وت ئه‌ندامه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كاره‌كانی دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی سێی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، رێژه‌ی كۆتای به‌شداری خوشكانیان له ناوهندو ئۆرگانهكاندا به‌رزكرایه‌وه، كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به رێژه‌ی له‌سه‌دا 10و له كۆنفرانس‌و كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانیشدا به رێژه‌ی له‌سه‌دا 25یان به‌شدار ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كۆنگره بڕیاریاندا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی چاودێریی‌و به‌دواداچوون له ده‌ره‌وه‌ی كه‌سی یهكهمو مه‌كته‌بی سیاسیی بێت.