جیب بۆش: پێویستە پێشمەرگە پڕ چەک بکرێت
01/06/2015 نوسەر: bzavpress

جیب بۆش: پێویستە پێشمەرگە پڕ چەک بکرێت

جیب بۆش برای جۆرج بۆش سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بە پێویستی زانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پرچەک بکرێت ، بۆ راھێنان سەربازیش رەوانەی عێراق بکرێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری سی بی ئێس ، جیب بوش کاندیدی چاوەروانکراوی کۆماریخوازەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و برای سەرۆکی پێشووتری ئەو ولاتە رایگەیاند :" پێویستە واشنتۆن بە دابینکردنی چەک ھاوکاری و پشتیوانی لە ھێزی پێشمەرگە بکات کە دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەجەنگن .

ووتیشی :" داوا ناکات ھێزی شەڕکەری ئەمریکا رەوانەی عێراق بکرێتەوە ، چونکە ئەوە سیاسەتی جەنگ دەباتەوە بۆ ئەو ولاتە ، بەڵکو ئەوەی پێویستە بکرێت ناردنی ھێزە بۆ مەشقپێکردنی سوپای عێراق و دیاریکردنی ئامانجەکان.
جیب ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، کە جگە لە چەند تەکتیکێک ، ئێستا ئەمریکا ھیچ ستراتیژیەتێکی بۆ ئەو کێشەیە نییە بۆیە پێویستە واشنتۆن وەک پێشتر ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای عێراق بکات و بایەخ و مەشق و راھێنانیان پێ بکات.