01/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمان بانگهێستی وەزیری دارای دەکات
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر خه‌رجی و داهاتی ساڵی 2014.
لەو بارەیەوە هێڤا حاجی میرخان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "بڕیاره كاتژمێر 10:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2015، رێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی داراییدا كۆ ببێته‌وه".
وتیشی: "وه‌زیری دارایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگهێشتی په‌رله‌مان كراوه تا هه‌ندێك ورده‌كاری له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ چاودێریی دارایی كۆ ببینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڕیاری خۆمانی له‌سه‌ر بده‌ین".
راشیگه‌یاند: "له‌وانه‌یه گۆڕانكاری له هه‌ندێك شت‌دا بكه‌ین، چونكه به‌یانی دارایی جێگه‌ی حساباتی خیتامی ناگرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حساباتی خیتامی ده‌بێت له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام وه‌زیری دارایی دێته ناو په‌رله‌مان و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه خه‌رجی داهات چۆن بووه و روونی ده‌كاته‌وه".