22/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ماوه‌ی ئاگر به‌ست وڕێکه‌وتن .٣١
و/ لقمان امین
زانایان بۆ چوونی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ماوه‌ی ئاگر به‌ست و ڕێکه‌وتن که دوو بۆ چوونه :
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1_ هه‌ندێك له زانایان ووتوویانه‌و له سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن که ماوه‌ی ئاگر به‌ست وڕێكه‌وتن (10) ساڵه.
قل القرطبي 27 /ج/8 ده‌ڵێت :القشیري : ووتوویه‌تی ( ئه‌گه‌ر موسڵمانان به‌هێزو به‌تواناتر بن ئه‌وا ده‌شێت یه‌ك ساڵ ئاگر به‌ست وڕێکه‌وتن بکرێت له‌گه‌ڵیاندا ، ئه‌گه‌ر دوژمنانیش به‌هێزو به‌توانا بن ئه‌وا ده‌شێت بۆ ماوه‌ی (10 ) ساڵ ئاگر به‌ست وڕێکه‌وتن بکرێت له‌گه‌ڵیاندا ، هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بۆ ماوه‌ی ده ساڵ له گه‌ڵ قوره‌یشدا ڕێکه‌وت).
إبن المنذر ووتوویه‌تی :(ئیمام الشافیعی ده‌ڵێت ناشێت له ده‌ساڵ زیاتر ئاگر به‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ کافر‌و موشریکه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کردوویه‌تی له ساڵی حوده‌یبیه‌دا ، ئه‌گه‌ر ئاگر به‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ کافره‌کاندا له ده‌ساڵ زیاتر ئه‌وا ئه ڕیکه‌وتنه به‌تاڵه ،چونکه ئه‌صڵ کوشتارکردنیانه تاوه‌کو ئیمان ده‌هێنن یان (جزیة ) سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن ).
حسن صدیق خان له‌کیتابی (الروضة ) ل 354دا ووتوویه‌تی ( ماوه‌ی ڕێکه‌تن( جمهور) زۆرینه‌ی زانایان بۆ چوونیان ئه‌وه‌یه که زیتر له ده‌ساڵ نابێت وناشێت چونکه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێمان کردووه له کیتابه پیرۆزه‌که‌یدا (قورئان ) که کوشتاریان بکه‌ین ناشێت ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنن یان سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان نه‌ده‌ن ، به‌ڵام ڕێکه‌وتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌نجامی داوه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه که‌ده‌شێت بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ بکرێت و ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام ناشێت له‌و ماوه‌یه‌ی که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کردوویه‌تی زیاتر بێت چونکه له‌وماوه‌یه زیاتر بێت ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌صلی مه‌سه‌له‌که که کوشتار کردنیانه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که ماوه‌ی بڕێکه‌وتن ناشێت و له چوار ساڵ زیتر بێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ووتراوه که بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ زیاتر ناشێت ڕێکه‌وتن بکرێت ، ووتراویشه که ته‌نها دووساڵ زیتر ناشێت ......)، له‌سه‌ر ئه‌ممه ڕێکه‌وتن ئاگر به‌ست ده‌شیت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو و زانراوو ىىيشطڕێت هه‌روه‌کو ئه‌ممه که قسه‌ی ئیمام أحمد و ئیمام شافیعی یه .
2_ ووته‌یه‌کی تریش هه‌یه که وتراوه ئه‌و کاهره ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر فه‌رمانی سه‌ر کرده که‌چی به‌باش ده‌زانن بۆ به‌دیهێنانی سودو قازانج ، هه‌روه‌ها وتراوه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێزو توانای موسڵمانان یان بێهێزی و بێ توانایی موسڵمانان ، یان ووتراوه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕووی ئه‌وه هه‌ڵماڵێت و بزانرێت که دووژمن چه‌ند سووره له‌سه‌ر ئه‌و کاره .
ئیمام القرطبي له ،ج /8 ل /28 دا ده‌ڵێت :( إبن حبیب ووتوویه‌تی له‌مالك ه‌وه (رضی الله عنه ) ده‌شێت ڕێکه‌وتن و ئاگر به‌ست بکرێت بۆ ماوه‌یه‌ی ساڵێك یان دووساڵ یان سێ ساڵ یان زیاتر مهلب ووتوویه‌تی : ئه‌و کاره‌ی که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێی هه‌ڵساوه ......).
إبن التیمیة له( الفتاوي) له ،ج 29 ،ل/ 140 دا ووتوویه‌تی :( له زانایانی هاوڕییانمان ووتوویانه : ڕێکه‌وتن و ئاگر به‌ست ناشێت مه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو بێت ئێمه‌ش ده‌ڵێنین :له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئیمام أحمد ه _ ئه‌وه قورئانی پیرۆز‌و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕه‌دی ده‌کاته‌وه له زۆرینه‌ی په‌یمان وگرێ به‌سته‌کانی دا که ئه‌نجامی داوه که ماوه‌ی دیاری کراوی بۆ دانه‌ناوه ).
إبن القدامة له کیتابی (مغني ) ،/ 10 ،ل / 518 دا ده‌ڵێت :(أبو الخطاب ڕووکه‌شی ووته‌ی ئیمام أحمد ئه‌وه‌یه که شێت زیاتر له ده‌ساڵ گرێ به‌ست وئاگر به‌ست بکرێت ئه‌ه‌ر سه‌رکرده ئه‌وه‌ی به قازانج زانی ، أبو الحنیفة هه‌مان ووته‌ی فه‌رمووه چونکه گرێ به‌سته ده‌شێت بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ ئه‌نجام بدرێت به‌هه‌مان شێوه ده‌شێت زیاتر بکرێت له ده‌ساڵ هه‌روه‌کو گرێ به‌ستی گشتی وایه که ڕێگه پێدراو بوو بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ زیاتریش له ده‌ساڵ ڕێگه پێدراوه و زیاتر بکرێت به‌مانای ئه‌وه‌ی که شتێك هه‌یه و زیاد ده‌کرێت ، واتا : شته‌که بوونی هه‌یه ئه‌وه بنه‌مایه که ته‌نها زیادی له‌سه‌ر ده‌کرێت _ئه‌وه‌شی به‌و هۆیه‌وه که سودوقازانجه له‌وانه‌یه زیاتر له ڕێکه‌وتندا بێت وه‌کو له‌شه‌ڕو کوشتار ).
إبن القیم له کیتابی (الزاد ) دا ج/3 ،ل/146 دا ده‌ڵێت :( له‌و به‌سه‌ر هاته‌دا (الحدیبیة _به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌شێت په‌یمانی ڕێکه‌وتنی ئاشته‌وای و ئاگر به‌ست بکرێت بربێ هیچ دیاری کردنێك بۆ ماوه‌که‌ی و بێ ئه‌وه‌ی که سه‌ر کرده مه‌به‌ستی دیاری کردنی ماوه‌که‌ی هه‌بێت ، له پاش ئه‌وه‌ش هیچ ده‌قێك نه‌هاتووه ئه‌و به‌ڵگه‌یه نه‌سخ بکاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ، ڕاستیش ئه‌وه‌یه که ڕێگه پێ دراو دروسته ، که‌ئیمامی الشافیعی به‌ڵگه‌ی ده‌قی هێناوه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی (المزني) ه‌وه هه‌روه‌کو جگه له‌یش خه‌ڵکانێکی تر به‌ڵگه‌یان هێناوه‌ته‌وه ).
هه‌روه‌ها (العیني) ئه‌وه‌یه که شه‌رحی کیتابی (البخاري) کردووه ده‌ڵێت :( له مه‌سه‌له‌ی ئاگر به‌ستدا هیچ سنورێك دیاری نه‌کراوه بۆ ماوه‌که‌ی که هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێت ناشێت بڵکو ئه‌و کاره به‌پێی پێویستی بارودۆخه‌که‌یه و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ڵێنجانی بۆ چونه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رکرده‌و خاوه‌ن بیر‌و ڕاکان ).
ئه‌م قسه‌یه‌ش ڕاست و دروسته والله أعلم _ چونکه مه‌سه‌له که په‌یوه‌ندی به بارودۆخی سیاسی و شه‌رعی یه‌وه هه‌یه مل که‌چی به‌هێزو توانا‌و لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه وه هه‌موو بار‌و دۆخێك پۆشاکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌روه‌کو عبدالرحمن عبدالخالق له کیتابه‌که‌یدا به‌ناوی ( فصول في السیاسة الشرعیة ) دا باسی کردووه له‌ژێر باسی ئه‌وه‌ی که ئایه سوودووقازانجی شه‌رعی ده‌شێت پێچه‌وانه‌ی ده‌قه شه‌رعی یه‌کان ببێته‌وه له هه‌ندێ جاردا ؟ ل/47له چوار چێوه‌ی باسی ئه‌وه‌ی که چاکسازی لاوه‌کی و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی و کۆتای ئه‌وه هه‌نگاوێکه بۆ چاکسازی غشتی ، ئامۆژگاریت ده‌که‌م که بگه‌ڕێوه سه‌ری به‌وردی بخوێنه‌وه ).
ئایا ده‌شێت ئاگر به‌ست و ڕێکه‌وتن بکرێت ئه‌گه‌ر چی مه‌تر سی ئه‌وه‌ش هه‌بێت که ئه‌وان _دوژمنان _ فڕوفێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تێدا بێت .
وه‌ڵامه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که زانایانی ئیسلام باسیان کردووه له ڕاڤه وته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌دا که ده‌فه‌رمووێت :{ وَإِن جَنَحُواْ لِلسّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا }هه‌روه‌کو که ده‌فه‌رموێت :{ وَإِنْ يُرِيدُوا أَنْ يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ اللَّهُ هُوَ الَّذِي أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِ وَبِالْمُؤْمِنِينَ( 62) } ئیمام القرطبي له ،ج/8،ل/28 دا ده‌ڵێت ( واتا: ئه‌گه‌ر ئاشته‌واییان ده‌ربڕی ونیشان دا ، و غه‌در کردن و خیانه‌تیان شاردبۆوه که دڵی خۆیاندا ، ئه‌وا تۆش بڵیان بۆ شۆڕ بکه‌و وه‌ری { فَإِنَّ حَسْبَكَ اللَّهُ } واتا : خوای گه‌وره به‌سه بۆ تۆ که بتپارێزێت ).والله أعلم .
إبن الکثیر له ،ج/ 3 ل/ 342دا ده‌ڵێت :( ڕێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا بکه ، و پشت به‌خوا ببه‌سته وره سه‌رت ده‌خات ئه‌گه‌ر، خوای گه‌وره‌ت به‌سه که پشتی پێ ببه‌ستیت خوای گه وره سه‌رت ده‌خات ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان مه‌به‌ستیان فڕوفێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن و خۆیان ئاماده بکه‌ن ه‌وه بۆ کوشتار کردنت (فَإِنَّ حَسْبَكَ اللَّه ) ته‌نها خوات به‌سه ).
وهبة الزحیلي له کیتابی (آثار الحرب ) ل/ 641 دا ده‌ڵێت ( ئه‌گه‌ر شه‌ڕ هه‌بوو به‌رامبه‌ر دوژمن و خۆیان به‌لاواز زانی و داوایان کرد که ڕێکه‌وتن بکرێت ئێمه‌ش به‌پێی ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده به قازانج و سودی ده‌زانێت ووڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر چی دوژمن مه‌به‌ستیان فڕوفێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بێت .......)
ئیمام الرازي ده‌ڵێت :( مانای ئایه‌ته‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ویستی ڕێکه‌وتنیان هه‌بوو ئه‌وا حوکمه‌که‌ی ئه‌وه‌یه قوبوڵ بکرێت ).
نواقض الهدنة ، ئه‌و شتانه‌ی ئاگر به‌ست هه‌ڵ ده‌وه‌شێنێته‌وه .
(الجمهور)زۆرینه‌ی زانایان وتویانه ئاگر به‌ست هه‌ڵ ده‌وه‌شێته‌وه به‌وه‌ی که دوژمن کوشتارو شه‌ڕده‌ست پێ بکاته‌وه یان به‌وه‌ی یارمه‌تی و سه‌خه‌ری دوژمنێکی تر بێت دژ به موسڵمانان یان موسڵمانێك بکوژن و خوێنی موسڵمان بڕێژن .
چی کاتێك په‌یمانی ئگر به‌ست وڕێکه‌وتنی ئاشته‌وای ده‌درێته‌وه سه‌ریاندا ؟
بنه‌ما له‌م باسه‌دا ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :{ وَإِمّا تَخَافَنّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَانْبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىَ سَوَآءٍ إِنّ اللّهَ لاَ يُحِبّ الخَائِنِينَ } سوره‌تی الأنفال. واتا :ئه‌گه‌ر مه‌ترسیتان هه‌بوو له دوژمنه‌کانتان خیانه‌تتان به‌رامبه‌ر بکه‌ن ئه‌وا په‌یمانه‌که‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و ئاگاداریان بکه‌نه‌وه که هیچ په‌یمانێك نی یه له گه‌ڵیاندا و په‌یوه‌ست نابن به‌و په‌یمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئاگادار ببنه‌وه له‌وه‌ی که په‌یمان نه‌ماوه له نێوانیان دا تاوه‌کو ئه‌وانیش هه‌روه‌کو ئێوه به‌ئاگابن له‌و کاره و به دڵنیاییه‌وه خوای گه‌وره خیانه‌تکاری خۆش ناوێت ) والله أعلم .
حاکم سه‌کرده بۆی هه‌یه که په‌یمان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که‌دوژمنه‌کان خیانه‌تیان به‌رامبه‌ر بکه‌ن ، به‌مانایه‌کی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌و ڕابه‌ر په‌یمانی له‌گه‌ڵ دوژمنان دا هه‌بوو ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که دوژمن په‌یمانه‌که بشکێنن و خیانتیان به‌رامبه‌ر بکه‌ن ئه‌وا ده‌بێت ئاگاداریان بکاته‌وه که په‌یمان و ڕێکه‌وتن له نێوانیان د انی یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئاگادار بنه‌وه له بیری ئه‌وه‌دا به‌مێنن که وابزانن په‌یمان له نیوانیان دا هه‌یه و ڕێکه‌وتن هه‌یه له ناکاو ێکدا هێرش بکرێته سه‌ریا ن ئه‌وه‌ش خیانتکردنه و خوای گه‌وره‌ش خیانه‌تکاری خۆش ناوێت .
ئه‌مه‌ش ڕای زۆرینه‌ی زانایانه (جمهور ) ،(الخوف) ترس له ئایه‌ته‌که‌دا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر سه‌رکرده هه‌ر به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی بۆ ده‌رکه‌وت که ترسی ئه‌وه بگه‌یه‌نیت په‌یمانه‌که بشکێنن ، هه‌روه‌کو (البوطي ) هاوه‌ڵی ئیمام الشافیعی ووتوویه‌تی ئه‌گه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌ك ده‌رنه‌که‌وت له دوژمنانه‌وه که په‌یمانه‌که بشکێنن و خیانه‌ت بکه‌ن ئه‌وا دروست نی یه په‌یمانه‌که‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و هه‌ڵی بوه‌شێننه‌وه هه‌ر ته‌نها به‌خه‌یاڵ و بۆچوونی خۆیان بڵێن ئه‌وان خیانه‌ت ده‌که‌ن نییه‌تیان باش نی یه په‌یمانه‌که ده‌شکێنین ، ئه‌گه‌ر وتیان ترس که خۆی له خۆیدا گومانه و ڕاست نی یه چۆن ده‌بێت په‌یمان بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ریان و هه‌ڵی بوه‌شێننه‌وه ؟ ئێـمه‌ش ده‌ڵێین مه‌به‌ست له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی خیانه‌ت کردن ده‌رکه‌وت له دوژمنانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یمانه‌که و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی و په‌یوه‌ست وپابه‌نده به‌وه‌ی مه‌ترسی خیانه‌تکردنیان لێ ده‌رکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نیشانه‌کانی خیانه‌تکردنیان ئاشکرابوو ).
ئیسلام غه‌درو خیانه‌تی حه‌رام کردوه (نبذ) گه‌ڕندنه‌وه بۆ سه‌ریان ، ئه‌وه‌یه که ئاگاداریاب بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی په‌یمانه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان هه‌بێت که په‌یمان له نێوانیاندا نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی که غه‌درو خیانه‌ت نه‌کرێت .
سوودێك :هه‌ندێك دوژمن هه‌ن که ڕه‌وشتی دوژمنی مه‌ردیان تێدا نی یه ، دوژمنی مه‌رد ئه‌ویه که ڕون و ئاشکرا دوژمنایه‌تیت بکات به‌ڕه‌وشته‌وه دوژمنایه‌تیت ده‌کات و سه‌رنگه‌رت لێ ذيغڕێ و شه‌ڕو کوشتارت ده‌کات به‌بێ خیانه‌ت کردن و غه‌در کردن ، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ن که دوژمنن و ڕه‌وشتی مه‌ردانه‌یان تێدا نی یه و په‌مان پارێز نین و په‌یم ان له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌به‌ستن به‌ڵام هه‌رکاتێك فرسه‌ێکیان بۆ ڕێکه‌وت غه‌دروخیانه‌تی تیایدا ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێزێك بۆ ئه‌و په‌یمانه دابنێن که هه‌یانه ، به‌ڕاستی موسڵمانان ده‌بێت به‌ئاگاو، ووریا بن ئه‌وه‌نده دڵنیا نه‌بن که پشت له خۆیان بکه‌نه‌وه شوێن وسه‌نگه‌ره‌کانیان چۆڵ بکه‌ن چه‌ك که‌رسته‌ی شه‌ڕکردنیان ته‌سلیم به ده‌ستی ئه‌وان بکه‌ن ئه‌وه شتێكی زۆر هه‌ڵیه موسڵمان ده‌بێت زۆر به ئاگا بێت له‌و ڕووه‌وه ، به‌ڵام موسڵمانان ده‌بێت پابه‌ند بن به په‌یئمان و ئاگر به‌ست و ئاشته‌وی یه‌که‌ی که ڕێککه‌وتون له‌سه‌ری و هێچ هێرش و شه‌ڕو کوشتارێك له موسڵمانانه‌وه ده‌ست پێ نه‌کات ، په‌یمان وئاگر به‌ست ده‌کرێت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو له گه‌ڵیاندا ده‌بێت به‌وردی چاودێری بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی که ووریا و به‌ئاگا بن که دوژمن مه‌به‌ست غه‌درو خیانه‌ت کردنی نی یه بۆ ئه‌و کاره‌ش ده‌بێت که‌سانی تایبه‌ت ئاماده‌بکرێت تاوه‌کو له‌مه‌به‌ست و نییه‌تی دوژمنان تێ بگه‌ن و و نیشانه کانی ڕوون بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌موو خه‌ڵکی ئاشکرابێت لایه‌نی به‌شدار بووی ئه‌و په‌یمانه‌ش ئاگادار ببن و چاودێری هه‌ردوو لا بکه‌ن تاه‌کو په‌یمانه‌که نه‌شکێنن و کئه‌ه‌گر له ترسی ئه‌وه نه‌ىیت که درێژه به‌باسه‌که ده‌ده‌ین ده‌یه‌ها نموونه له‌و باره‌یه‌وه ده‌هێنینه‌وه که‌له کیتابه‌کانی مێژووی ئیسلامی دا نوسراوه‌ته‌وه ئه‌ممه‌ش ئه‌وه‌یه که ءێمه مه‌به‌ستمانه هه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی که پێغه‌مبه‌ر صلی سلله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت :( لا یلدغ المؤمن من جحر واحد مرتین ) صحیح ، واتا : ئیم،اندار له‌کونێکه‌وه دووجار ناگه‌زرێت (پێوه‌ی نادرێت ).