02/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمەریکا هێزی زەمینی رەوانەی عێراق ناكات
وه‌زیری به‌رگری ئەمەریکا بەدوری دەزانێت وڵاتەکەی هێزی سەربازی رەوانەی عێراق بکات و دەشڵێت: تێکشکاندنی داعش پرسێکی تایبەتە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ئاشتۆن کارتەر، وه‌زیری به‌رگری ئەمەریکا لە دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ کەناڵی (بی بی سی) وتی: ئەمەریکا لە ئێستادا ئامادەنیە هیچ هێزێکی زەمینی رەوانەی عێراق بکات بۆ لەناوبردنی داعش، چونکە ئەو پرسە پەیوەندە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە.
لای خۆیشییەوە ژه‌نه‌راڵ دەیڤید پترایۆس، یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی پێشوی ئەمەریکا له عێراق راگه‌یاندوه: پێویسته ستراتیژی ئەمەریکا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش له عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و چالاكییه‌كانی ئەمەریکاش له سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و سیاسی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا به‌هێزتر بكرێت.