02/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فراكسیۆنە ئیسلامییەكان بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان كرد
بەهۆی پرۆژە یاسای قەرزەوە فراكسیۆنە ئیسلامییەكان بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان كرد.
فراكسیۆنەكانی یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی، هۆڵی پەرلەمانی كوردستانیان بەجێهێشت لە كاتی گفتوگۆكردندا لەسەر پڕۆژە یاسای تاوتوێی قەرزی نێودەوڵەتی، دەڵێن "وەرگرتنی ئەو قەرزە حەرامە".
ناڕەزایەتی ئیسلامییەكان بەهۆی ئەوە بووە، كە قەرزەكە سووی دەچێتە سەرو "ئەوەش لەئاینی ئیسلامدا رێگەپێنەدراوە".
لەوبارەیەوە هەورامان گەچێنەیی، ئەندامی لیژنەی ئەوقافو كاروباری ئاینی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندـ، هەرشتێك كە شەرعی خوار حەرامی كردبێ بەهۆی ئەوە بوە زیان دەگەیەنێ بە خەڵك و بۆیەش كۆبونەوەكەمان جێهێشت لەبەر ئەوەی پێچەوانەی كتێبی خودا بووە.
گەچێنەیی، كە ئەندام پەرلەمانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانە وتی "پەیامێك ئاراستەی مامۆستایانی ئاینی دەكەین لەدژی پەسەندكردنی ئەو یاسایە بێنە دەنگ و ئەگەر لەدژی ئەوە نەیەنە دەنگ لەسەر چی بەدەنگ دێن".
هەروەها بە مەسعودر بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت ئەگەر خۆت بەموسڵمان دەزانێ ئەو یاسایە ئیمزا ناكەی و دەیگەڕێنیەوە.