وەزارەتی پەیوەندییەكان داوایەك ئاراستەی كۆمپانیای فەیسبووك دەكات
02/06/2015 نوسەر: bzavpress

وەزارەتی پەیوەندییەكان داوایەك ئاراستەی كۆمپانیای فەیسبووك دەكات

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بە نیازە داوایەك ئاراستەی كۆمپانیای فەیسبووك بكات بە مەبەستی ڕێگرتن و سنورداركردنی ئەكاونتە وەهمیەكان و ئەو پێگە ساختانەی بە ناوی كەسایەتی و فەرمانگەكانی عێراقەوە دروستكراون.

ئەمیر بەیاتی بریكاری وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە كە وەزارەتەكەیان كاردەكات بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای فەیسبووك بۆ ڕێگەگرتن لەو پێگە كۆمەڵایەتیانەی تۆڕەكە، كە بەشێوەی ساختە بەناوی كەسایەتی و فەرمانگەكانەوە دروستكراون و بیروڕای هەڵە بڵاودەكەنەوەو كۆمەكی تیرۆر دەكەن.

 باسی لەوەشكرد كە سەرجەم پێگە ئەلكترۆنییەكانی فەرمانگەكانی وڵات مەترسییان لەسەرەو ناوەكانیان بە شێوەی خراپ بەكاردێت لەو بارەیەشەوە نمونەی بەوە هێنایەوە كە فەرمانگە هەیە زیاتر لە 10 پێگەی بەناوەوەیە.

 ڕونیشیكردەوە كە هەندێك لەو ئەكاونتە ساختانە پاڵپشتی تیرۆر دەكەن لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی وەهم و گەورە پیشاندانی توانای تیرۆریستان.