03/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ینێ تاقی كردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆڵی 12ی ئاماده‌یی ده‌ست پێ ده‌كات
وابڕیاره به‌یانی پێنجشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2015، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئه‌نجام بدرێن كه له‌و تاقیكردنه‌وانه 149 هه‌زار و 409 خوێندكار له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن .
تاقی كردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆله‌كانی 12ی ئاماده‌یی به به‌شه‌كانی (وێژه‌یی - زانستی - پیشه‌ییی) ئه‌مساڵ وه‌ك له قۆناغه‌كانی تر په‌یڕه‌وكرا شێوازی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ی ئاماده‌یی به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه فاتیح مەولەوی زادە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: وەزارەتی پەروەردە هەموو ئامادەكارییەكی بۆ ئەو تاقیكردنەوە ئەنجامداوە و 146 هەزار هۆڵی بۆ ئەو تاقیكردنەوەیە ئامادەكردوە كە نزیكەی 150 هەزار قوتابی تێیدا بەشداری دەكەن.