03/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕانكاریی له ده‌ستورى توركیا
سیاسه‌تى ناوخۆیی توركیا به‌وه ناسراوه كه زوو زوو تووشى (هه‌ززه) و له‌رینه‌وه ئه‌بێت ،به‌شێكى بۆ فره ناسنامه‌یی ئه‌گه‌ڕێته‌وه له‌توركیا : قه‌زیه‌ى كورد، كێشه‌ى قوبرس،جینۆسایدى ئه‌رمه‌نه‌كان، ئیسلامى ڕادیكاڵ له‌توركیا، ئیسلامى موعته‌دیل و لیبراڵ ،ئیسلامى كۆمه‌ڵایه‌تى (گویله‌نیزم) ،چه‌پ و ڕه‌گه‌زپه‌رست،هه‌یمه‌نه‌و ده‌ستوه‌ردانى سوپا و جه‌نه‌راڵه‌كان له‌حكومه‌ت (ترس له‌كوده‌تا).... عه‌له‌ویه‌ت له‌توركیا،،،،، هه‌تادوایی، ئه‌مانه هه‌موو فاكته‌رو كێشه‌ى هه‌نوكه‌یی نێوخۆیی توركیان .
بزاڤى ئیسلامى له‌توركیا سه‌ره‌تاكه‌ى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1970 كه ئه‌ربه‌كان حزبى نیزامى میللى Mıllı Nızam Partısı دروستكرد،هه‌ر یه‌ك ساڵ دواى ئه‌وه پێیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه،له‌هه‌ناویی خۆیدا ئه‌یویست ده‌ستور یان ئه‌و به‌نده‌ى ده‌ستور بگۆڕێت،كه گوزارشت له عیلمانیه‌ت ئه‌كات .دوایی چوو (پارتى سه‌لامه)ى دامه‌زرانده‌وه، به‌هه‌مان شێوه دادگاى ده‌ستورى به‌بیانوى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سیسته‌مى كۆماریی سیكۆلار پێیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه،ئینجا هات حزبى ڕه‌فاهى دانا،لێره‌وه ئاڕاسته‌یه‌كى نوێی گه‌نجى ئیسلامى ده‌ركه‌وتن و بون به‌دووبه‌شه‌وه،كه له‌م ڕه‌حمه‌وه حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان Adalat ve Kalkınme partısı دروست بو،حزبى ڕه‌فاهیشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌یه‌وێ ده‌ستور بگۆڕێت و ناسنامه‌ى كه‌مالى تێك بدات .له‌ساڵى 1997 ئه‌ربه‌كان ده‌سته‌ڵاتى سه‌رۆكوه‌زیرانى گرته ده‌ست،سوپا هه‌ر به‌هه‌ڕه‌شه دواى 11 مانگ لایانبرد،به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى یانه بێئه‌وه‌ى وه‌ك پێشوتر جه‌نه‌راڵه‌كان كوده‌تا بكه‌ن .ئه‌ربه‌كان وازى هێنا .(حزبى فه‌زیله) كرده‌وه،دیسان به‌هه‌مان بیانو پێیان گۆڕى ،ئه‌وسا (حزبى سه‌عاده –Saadat partısı) ى كرده‌وه ..هه‌ر فایده‌ى نه‌بوو...ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌بو،سه‌ركه‌وتوو بو، دادوگه‌شه AKP بو ،چونكه به‌نیه‌تى گۆڕینى ده‌ستور نه‌هات،قه‌ناعه‌تى به‌خه‌ڵك كرد و مه‌سیجه‌كه‌ى به‌باشى گه‌یاند كه ئه‌م داهاتى تاك به‌رزئه‌كاته‌وه،ناسنامه‌ى بازاڕ و سه‌رمایه‌داریی پێیه ،بێكارى كه‌م ئه‌كاته‌وه، كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر ئه‌كات،به‌ره‌و یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌نگاو ئه‌نێت ....تادوایی .
به‌رده‌وام،ئه‌ربه‌كان پێی وایه،ئه‌ردۆگان له پشتى باخچه‌كه‌ى ئه‌وه‌وه،له‌پشتى دیوارى حه‌وشه‌كه‌ى ئه‌وه‌وه هه‌ڵهاتووه ..ئاكپارتى نه‌ك هه‌ر ویستى ئه‌وه‌ى نیشان نه‌دا كه ده‌ستوره‌كه ئه‌كات به ئیسلامى،به‌ڵكو سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى له‌ده‌ستوردا له ماوه‌ى 7 ساڵه‌وه كرد به 5 ساڵ ..هه‌ڵبژاردنى له 5 ساڵه‌وه كرد به 4 ساڵ جارێك ....تادوایی ..یانى له‌سه‌ره‌تاوه له 2002 كه‌هاتنه ده‌سته‌ڵات ڕه‌نگه قورئانیشت سوتاندبا ئه‌م حزبه ئیسلامیه بێده‌نگ بوبایه،تا به‌ته‌واوى شوێنى خۆیان ئه‌گرن،،،یه‌كه‌مجار به‌پێی ده‌ستور ئه‌ردۆگان هه‌ر بۆى نه‌بو ببێت به سه‌رۆكوه‌زیران ،چونكه له 1994 چیرۆكێكى خوێندبوه‌وه دژى سیسته‌مى عیلمانى و كه‌مالیه له‌توركیا،بۆیه له‌پێش دا گویل بۆماوه‌ى ساڵێك سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى گرته ده‌ست،كه ده‌ستوره‌كه‌ى گۆڕى،ساڵى دواى ئه‌وه ئه‌رۆگانیان هێنا له 2003 .!.
شتێك كه گومانى تیانییه،ئه‌وه‌یه: ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى ئاكه‌په‌له هه‌ڵبژاردنى (7ى حوزه‌یرانى 2015) دا كه‌م ئه‌كا، له‌وه‌ش بێگومانتر ئه‌وه‌یه هه‌ر لایه‌ك ده‌رچێت یه‌كسه‌ر تا ئه‌وه‌نده‌ى پێی بكرێت ده‌ستور ته‌عدیل ئه‌كات ..ئه‌گه‌رچى دوو خوله ئاكپارتیش ده‌ستى داوه‌ته ده‌ستكاریی كردنى ده‌ستور .به دوو ئامانج،یه‌كه‌میان: تا ئه‌توانن ده‌سته‌ڵات و ترسى سوپا‌و جه‌نه‌راڵه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه (ئه‌مه‌یان كردووه) چونكه هه‌ركاتێك وه‌كو پێشوتر بۆی هه‌یه كوده‌تایه‌ك بكه‌ن،ته‌نانه‌ت له‌ساڵى 2007 توركیا له‌لێوارى هه‌ژانێكى گه‌وره قوتارى بو،سوپا ئینزارى دا به ئاكپارتى له‌و ڕێككارییانه‌ى ده‌ستى داوه‌تێ.... دووهه‌م: گومانى تیانییه هه‌رئه‌وه‌نده ئاكه‌په ده‌رچێت یه‌كه‌م ئیش ته‌عدیلكردنى ده‌ستوره،تا ده‌سته‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار زیاد بكات ..ئه‌وسا كه‌ده‌سته‌ڵات زیاد بوو ،دوو سیناریۆ هه‌یه:
یان: كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر ئه‌كات ..به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌ردۆگان زۆر ویستى له‌سه‌ر چاره‌كردنى پرسى كورد هه‌بووه،به‌ڵام به ئاشكرا له‌ترسى كوده‌تاو قبوڵ نه‌كردنى سوپا ڕه‌تى كردۆته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ،ته‌نانه‌ت ترسى له‌سه‌ر ژیانى خۆى هه‌بووه، تا به‌ده‌ردى ئۆزاڵ نه‌چێت ..
وه یان: ئه‌ردۆگان ئه‌بێت به ئیمپراتۆریه‌ت و،به‌نده‌كانى لۆزان هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه‌و،داواى ئه‌و زه‌وییانه ئه‌كاته‌وه كه پێشوتر له ژێر نفوسى خه‌لافه‌تى عوسمانى دا بون ..