22/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی ئه‌نجامنادرێت
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆی به‌رێوه‌ناچێت و پارته سیاسییه‌كانیش بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌داوه.
به‌پێی راپۆرتی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، پێناچێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆی به‌رێوه‌بچێت.
تۆڕی هه‌واڵی شه‌فه‌ق نیوز بلاویكرده‌وه كه چه‌ندین رێكخراوی ناحكومی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌و له‌وباره‌شه‌وه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه بلاویكرده‌وه كه رێكخراوه‌كان پێیانوایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌مجۆره به‌رێوه‌بچێت دیموكراسی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند سه‌رچی‌اوه‌یه‌كی تر بلاویانكرده‌وه كه پارته سیاسییه‌كانی كوردستان خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه‌و بریاری كۆتاییان نه‌داوه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئیلاف، پارته سیاسییه‌كان له‌ناكۆكیدان و تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
به‌پێی بریاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 21ی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی كێشه له‌تۆماری ده‌نگده‌ران ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌و واده‌یه به‌رێوه‌نه‌چێت.
د.ع