سكرتێری پەرلەمان داوا دەکات بارزانی واژوو لەسەر پرۆژە یاسای قەرزنەكات
04/06/2015 نوسەر: bzavpress

سكرتێری پەرلەمان داوا دەکات بارزانی واژوو لەسەر پرۆژە یاسای قەرزنەكات

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان پەیامێك ئاراستەی مەسعود بارزانی دەكات‌و داوای لێدەكات واژوو لەسەر پرۆژە یاسای قەرزنەكات.
 
فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لەپەیامەكەدا نووسیوییەتی لەم رۆژانەدا یاسای‌ (ڕاكێشانی‌ مایە لەڕێگای‌ قەرزكردن لەهەرێمی‌ كوردستان) لەسەرۆكایەتی‌ پەرلەمانەوە ئاڕاستەتان دەكرێت‌و واژووكردنی‌، تكایە واژووی‌ مەكە".
 
فەخرەدین قادر هەروەها روونكردووەتەوە، یاساكە یەكێكە لەیاسا زۆر خراپەكان‌و هەرێمی‌ كوردستان دەخاتە ژێر بارێكەوە، كە پێویست نییە لەم كاتەدا بچینە ژێر باری" .
 
سكرتێری پەرلەمان هەروەها داوایكردووە، كە ئەم بابەتە بەهەند وەربگرن.
 
لەدوو رۆژ رابردوودا پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ یاسای (ڕاكێشانی‌ مایە لەڕێگای‌ قەرزكردن لەهەرێمی‌ كوردستان) پەسەندكرد، كە ئەوە ناڕەزایی لایەنە ئیسلامییەكانی لێكەوتەوە.