04/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵشاد گه‌رمیانی په‌شیمانه‌و خۆی به‌تاوانبار ده‌زانێت
پاش بریاری وازهێنانی له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌و خۆ كاندید نه‌كردنه‌وه‌ی له‌كۆنگره‌ی سێهه‌می حزبه‌كه‌یدا، دڵشاد گه‌رمیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پێشووی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌شیمانی خۆی له‌هه‌ندێ بریارو هه‌ڵوێستی رابردووی ناو حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند.
گه‌رمیانی له‌تۆری كۆمهلاَیهتی فه‌یسبووك بابه‌تێكی بلاَوكردتهوه كه ده‌ڵێت "خودایە هەزاران هەزار جار تۆبەو پەشیمانم لەهەر بڕیار‌و هەوڵوێست و ئیجتهادێكی هەڵە كەتیایدا بەشدار بوبم یاخود ناڕازی و بێ دەنگ"
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست "بزاڤ پرێس" كه‌وتووه هۆكاری خۆكاندید نه‌كردنه‌وه‌ی گه‌رمیانی بۆ ئه‌وه بووه كه ناوبراو نایه‌ویت له‌هه‌ندێك بریارو هه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ی به‌شدار بێت، چونكه بروای بهههڵبژاردنو كۆنگره‌و پرۆسه‌ی دیموكراسی نیه.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه دڵشاد گه‌رمیانی یه‌كێكه له دامه‌زێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و به‌هێزترین پێگه‌ی هه‌یه له‌و حیزبهداو به‌باڵی سه‌له‌فی نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی حساب ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڵاوكراوه‌كه‌ی دڵشاد گه‌رمیانییه.
((تەمەنێك لەبەرپرسیاریەتی و كۆڵێك لەتاوان))
دواقسەم:ماڵ ئاوایی و تۆبەكردن و ڕاگەیاندنیەتی:
بەدەنگ و ڕەنگ و نوسین.
خودایە هەزاران هەزار جار تۆبەو پەشیمانم لەهەر بڕیار‌و هەوڵوێست و ئیجتهادێكی هەڵە كەتیایدا بەشدار بوبم یاخود ناڕازی و بێ دەنگ...
پەروەردگارم،فریاڕەس و بیسەری نزا‌و هاوارم،هانات بۆ دەبەم و هاوارت پێ دەكەم و دەڵێم خودایە:بەلوتف و كەرەم و میهرەبانی خۆت،لەفیتنەی ئەم زەمانە بم پارێزە،بەهۆی گوناهباریمەوە دەستم لێ بەرمەدە،بەموسڵمانیەتی بم ژێنەو بەموسڵمانیەتی بم مرێنەو بەسەر بەرزی بۆلای خۆتم بگێڕەوە...بۆ خاتری ناوە جوان سیفەتە بەرزەكانت یا(الله)یا(اكرم الاكرمین) یا (ارحم الرحمین)
ئه‌مه‌ش په‌یجی فه‌رمی دلشاد گه‌رمیانی یه
https://www.facebook.com/dlshad.gameane?fref=ts