05/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی و باراك ئۆباما کۆدەبنەوە
وا بڕیارە باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەڵمانیا کۆبێتەوە.
بەوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گروپی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیھان کە لە ٧-٨ی ئەم مانگە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، باراک ئۆباما لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە، باس لەوەشکراوە، جەنگی دژ بە داعش و فراوان بوونی ئاستی ھاوکارییە سەربازییەکانی واشنتۆن بۆ بەغداد.
لەسەرەتای مانگی ئایاری رابردوودا، ئەنجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، داوەتنامەیەکی رەسمیی پێشکەش بەحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو، بۆ ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی گروپی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیھان.