22/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌سعود بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی كوردانی خۆرئاوا ده‌كات
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكیدا داوا له كوردانی خۆرئاوا ده‌كات خاكەكەیان بەجێ نەهێڵن و چۆڵی نەكەن، وهدهشڵیت چۆڵبوونی ڕۆژئاوای كوردستان لە بەرژەوەندیی نەیارانی گەلی كوردەو مافە رەواكانی گەلەكەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە.
(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی كوردانی خۆرئاوا كرد و له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: رۆژئاوای كوردستان لە بارودۆخێكی تایبەت و هەستیاردا دەژیت. ئومێدێكی زۆر هەیە گەلەكەمان لەو بەشەی كوردستاندا بە پاراستنی یەكڕیزی و یەكدەنگی مافەكانی مسۆگەر بكات. بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكان پێویستی بە بەردەوامی و مانەوەی رۆڵەكانی گەلەكەمانە لەسەر خاكی ڕۆژئاوا.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت : داوا لە خوشك و برایانمان دەكەم كە هێشتا لە رۆژئاوای كوردستاندا نیشتەجێن، چیدی خاكەكەیان بەجێ نەهێڵن و چۆڵی نەكەن. چۆڵبوونی ڕۆژئاوای كوردستان لە بەرژەوەندیی نەیارانی گەلی كوردەو مافە رەواكانی گەلەكەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:"ئەو ئازیزانەی ناوچەكانیان كەوتۆتە بەر هێرش و شەڕی تێدایە، ئەوا هەرێمی كوردستان ماڵی خۆیانە و باوەشی هەرێمی كوردستان كراوەیە، بەڵام پێویستە ئەو كوردانەی لە ناوچەكانی شەڕو پێكدادان دوورن هەر لەسەر زێدی باب و باپیرانیان بمێننەوە، ئێمەش بە هەموو توانا و ئیمكانییەتی هەرێمی كوردستان لەڕووی دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان لە خزمەتیانداین و یارمەتییان دەدەین".
س.ع