هەڵوێستی حكومەتی هەرێم لەسەر تەقینەوەكەی ئامەد
06/06/2015 نوسەر: bzavpress

هەڵوێستی حكومەتی هەرێم لەسەر تەقینەوەكەی ئامەد

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی هەڵوێستی لەسەر تەقینەوەكەی ئاماد راگەیاندو ئیدانەی كردەوەكەش دەكات.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "بەتوندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە دەكەین، كە دوێنێ ئێوارە گربوونەوەیەكی جەماوەریی HDPـی لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەشاری دیاربەكر كردە ئامانج‌و تێیدا چەند هاووڵاتییەك گیانیان لەدەستداو بەدەیانی دیكەیش بریندار بوون". 

حكومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە كەسوكاری كەسوكاری قوربانیان دەكات و هیوای زووچاكبوونەش بۆ برینداران دەخوازێت.

لەكۆتایشدا حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە: "هیوادارین هەموو لایەنەكان دان بە خۆیاندا بگرن، ڕێكارە یاساییەكان بگەنە ئەنجام و ئەم كارە ترسنۆكە نەبێتە هۆی كاردانەوەی نابەرپرسان و لە دوایین ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژارندا، كەشی گشتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان نەشێوێنێت".