06/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەسعود بارزانی : کورد نابێتە بەشێك لەو ململانێ تاییفییەی لەناوچەكەدا هاتووەتە ئاراوە
مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ عومەر ئەحمەد ئەلكەندەری كۆنسوڵی كوێت لەشاری هەولێر كۆبووەتەوەو لەكۆبوونەوەكەدا كۆنسوڵی كوێت، كردنەوەی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لەشاری هەولێر بەقۆناخێكی تازەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەقەڵەمداو راشیگەیاند وڵاتەكەی ئامادەیە ئەوەی لەدەستی بێت بۆ یارمەتیدانی گەلی كوردستان بیكات.
هاوکات مەسعود بارزانی باسی لەهەڕەشەكانی داعش كرد بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكەو جیهانو جەختیكردەوە گەلی كوردستان نابێتە بەشێك لەو ململانێ تاییفییەی لەناوچەكەدا هاتووەتە ئاراوە.
لای خۆیشییەوە بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ كردنەوەی كۆنسوڵخانەی كوێت نیشانداو پێشوازییشی لەفراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرد، هەروەها ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی كوردستانو گەلی كوێت .