نێچیرڤان بارزانی: بیرمان له‌ جیابونه‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌ عیراق
06/06/2015 نوسەر: bzavpress

نێچیرڤان بارزانی: بیرمان له‌ جیابونه‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌ عیراق

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وا هه‌رێم رێگه‌چاره‌ی‌ تر ده‌دۆزێته‌وه‌، وتیشی: بیرمان له‌ جیابونه‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌ عیراق.

 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی هۆتێلی ڕیكسۆس له‌ دهۆك رایگه‌یاند: سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی كردنه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا نیازی بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كات‌و به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێننه‌وه‌، ئه‌وا هه‌رێم به‌دوای رێگه‌چاره‌ی‌ تر ده‌گه‌رێت. 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی وتیشی: هه‌رگیز بیرمان له‌ جیابونه‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌ عیراق، به‌ڵام ده‌بێت به‌غداش نیازپاكیی‌و رووی سپی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان بسه‌لمێنێت.