07/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مۆدیله تۆتالیتارهكهی سیكۆلاریزم لای بردارانی دابڕان
ئه‌و براده‌رانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا(ناوه‌ندی سیكۆلار له‌كوردستان)یان دروست كرد به‌مه‌به‌ستی به‌عه‌لمانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و دابڕان لهمهوروسی كۆن و كاریگه‌ری ئایین له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ و دام و ده‌زگا سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ك پیشه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی عه‌لمانییه‌كانی جیهانی ئیسلامی په‌نایان برده‌وه بۆ مۆدیله كۆنه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره عه‌لمانییه‌كان و كهبتكردنهوهی ئازادی بیروڕاو ڕاده‌ربڕین.
ئه‌م براده‌رانه سایتێكی ره‌سمی خۆیان به‌ناوی (سیكۆلار)ه‌وه هه‌یه كه وشه به‌وشه‌ی بیر‌و دیدگای خۆیان له‌سه‌ر (ئایین، ئیسلام، ئیسلامییه‌كان) بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماف به‌وانیتری به‌رامبه‌ریان بده‌ن كهرهخنهو تێبینی خۆیان له‌سه‌ر قسه‌و بۆچوونه‌كانیان بده‌ن، له‌كاتێكدا له‌خاڵی چواره‌می گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی (ناوه‌ندی سیكۆلار له‌كوردستان)ی ئه‌و براده‌رانه‌دا ئازادی ره‌خنه‌و ڕاده‌ربڕینیان كردووه‌ته بنه‌مای كار‌و مامه‌ڵه‌ی ناوه‌نده‌كه‌یان و نووسیویانه: (ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ویژدان، ئازادی ڕەخنەگرتنو توێژینەوەو داهێنانو نوێخوازی)!!
هه‌ر له‌هه‌مان سایت و له‌خواره‌وه‌ی ئه‌و خاڵه دڵخۆشكه‌ره‌وه خاڵی پێچه‌وانه‌ش نووسراوه، سیكۆلاریستهكانی ناوه‌ندی سیكۆلار نووسیویانه: پره‌نسیپی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له‌سایتی سیكۆلاردا: (بابەتەکان لەگەڵ بواري سێکولاریزم بگونجێ (وەک دەستور ، ئيسلامي سياسي ، ئايبن و مەزهەبەكان ، ئازاديي بيرورا ، مافي مرۆڤ ، مەسەلەی ژنان ، جياكردنەوەی ئاين لە دەولەت ، خويندنی ئاين لە سيستەمی پەروەردە و خوێندندا، ميژوی سێكولاريزم و ئەزمونەکانی…تاد.). واته هیچ بابه‌تێك بڵاو ناكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر گوزارشت له‌بیروبۆچوون و دیدگا‌و روانینی سیكۆلارانهی ئه‌وان نه‌كات!!، ئیتر نازانم باوه‌ڕ به‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ره‌خنه كامه‌یه‌و ئه‌و بهویژدانییهی ئه‌و براده‌رانه له‌كوێدایه ئه‌گه‌ر نووسین و بابهتهكان ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌بێت كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت؟
با له‌رووی مه‌یدانیشه‌وه نمونه‌ی مامه‌ڵه‌و ره‌فتاری ئه‌م براده‌رانه‌ش ببینین كه‌چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه‌دا ده‌كه‌ن؟
لهقاوهخانهكهیان له‌ده‌ربه‌ندیخان به‌ئاره‌زووی خۆیان كۆڕیان ساز كرد‌و قسه‌یان كرد‌و به‌ڕاست و چه‌پدا ره‌خنه‌یان له‌ئیسلام و ئیسلامییه‌كان گرت، به‌ڵام رێگایان نه‌دا دوو رووناكبیری ئیسلامی قسه‌ی خۆیان بكه‌ن كاتێك ته‌كلیفیان لههاوباوهڕهكانیان له‌و قاوه‌خانه‌یه‌دا كرد تا ڕێگا به‌وانیش بده‌ن بهكۆڕێكی هێمنانه قسه‌ی خۆیان بكه‌ن.
له‌سایتی سیكۆلاریش هه‌موو بابه‌ته‌كانیان ده‌ڵێی یه‌ك كه‌س نووسیویه‌تی، ناوی خه‌ڵك ده‌به‌ن، ره‌خنه له‌چه‌ندین كه‌س و گروپ و لایه‌ن ده‌گرن، به‌ڵام ئاماده‌نین وشه‌یه‌كی ئه‌و كه‌س و گوپ و لایه‌ن و خه‌ڵكه ئینتیما جیاوازانه بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆیان و نووسین و دیدگاكانیان بكه‌ن، بۆ نموونه من بابه‌تێكم له‌سایتی (كوردستان نێت)دا بڵاو كرده‌وه كه پێشتر بۆ سایته‌كه‌ی براده‌رانی سیكۆلارم ناردبوو بڵاویان نه‌كرده‌وه، نووسینه‌كه‌ش بابه‌تێكی ئاسایی بوو له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت، به‌ڵام كاتێك له‌كوردستان نێت بڵاو بوویه‌وه سایتی سیكۆلار بهوتارێكی ره‌خنه‌یی یه‌كێك لهنووسهرهكانیان وه‌ڵامیان دامه‌وه، به‌پێی هه‌موو عورف و پرانسیپێكی رۆژنامه‌وانی و ژیاریی ده‌بێت وه‌ڵامی منیش بۆ ئه‌و براده‌ره له‌هه‌مان سایتدا بڵاو بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌یان بڵاو نه‌كردمه‌وه!.
ئێستا با ئێوه‌ی به‌ڕێز بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م مۆدیله‌ی سیكۆلاریزمی براده‌رانی ناوه‌ندی سیكۆلار‌و گروپی دابڕان، ئایا نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتووتره لهعهلمانیهته دكتاتۆرو تۆتالیتاره خۆسهپێنهكهی رۆژهه‌ڵات یان چه‌ندین هه‌نگاو له‌دوای ئه‌ویشه‌وه‌یه؟؟.