نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفا كۆبووەوە
08/06/2015 نوسەر: bzavpress

نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفا كۆبووەوە

 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە. 

كۆبوونەوەكە بەیانی ئەمڕۆ لەمەكۆی سەرۆكی گۆڕان لەشاری سلێمانی بەڕێوەچووەو تێدا چەند پرسێكی سیاسی باسكراوە.
تائێستا هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی لەبارەی كۆبوونەوەكەوە رانەگەیەنراوەو ئەگەریش هەیە نێچیرڤان بارزانی لەسلێمانی چەند كۆبوونەوەیەكی تر ئەنجامبدات لەگەڵ بەرپرسانی لایەنەكان.

دوێنی یەكشەممە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری پلاتفۆرمی پارێزگاكانی عێراق سەردانی سلێمانی كرد لە ماوەی كەمتر لە مانگێك ئەوە دووەمین جارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆدەبنەوە.