مرواری ناو سه‌دفی هه‌ناوم
خۆشم ده‌یویت ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ریا
ئه‌وه‌نده‌ی باران..به‌قه‌د چیا
هێنده‌ی ئه‌ستێره وه‌ك شنه‌ی با
چه‌نده دوورم ئا له‌م مه‌نفا..
خۆشه‌ویستی له ناو دڵما
ئه‌ی یاقوتم سۆمای دیده‌م
گوڵزاری نیلوفه‌ری ناو سینه‌م
وه‌نه‌وشه‌ی بۆن به‌هاری ژیانم
هه‌ناسه‌ی په‌نگ خواردووی ئاخی زریانم
خۆشم ده‌وێیت خۆ ده‌زانم که پێت ناگه‌م
هه‌ور ئاسا بۆم ناگیرێیت
تۆ ئاگری و که‌نزیک بم ده‌مسوتێنیت
تۆ بروسکه‌یت له پڕ دێت لێم ڕه‌ت ده‌بیت
تۆ به‌فریت و له بیابانی من پروشه ناکه‌یت
ده‌ی که‌وا بوو به یه‌ك ناگه‌ین
چاوت وه‌همه که‌زێت خه‌یاڵ
باڵات گه‌ڵا سینه‌ت هه‌تاو
ناچار ده‌نوسم شعر بۆ یادی تۆ
شعرێك وه‌ك زه‌ریا پرچی شه‌پۆلی شانه بکات
که‌س لێ تێناگات به‌س خۆی مه‌له کات
هه‌رچی ووشه‌یه به ناکام سه‌وڵ لێبدات
خۆم له‌م مه‌نفایه فه‌نایی عیشق که‌م
تا هه‌رچی هه‌مه پێشکه‌شی تۆ ده‌که‌م
ئه‌م شه‌و دڵم ئۆقره‌ی لێبراوه
چی له‌م ژوره‌دایه وه‌ك دادوه‌ر ڕاوه‌ستاوه
داگایی منه‌و خوشه‌ویستیشم له لام نه‌ماوه
سوێندم ئه‌ده‌ن که ڕاستگۆ بم چی ڕووی داوه
منیش ده‌ڵێم..ئه‌ی دادوه‌ر
گوێم بۆ بگره له ناو توونی ئه‌م دڵه‌مدا چی ڕووی داوه
کێ هێنده‌ی من گریاوه
ئاخ و حه‌سره‌تی هه‌ڵکێشاوه
که هاتمه‌وه ئه‌وه‌ی که‌دیم تۆفانه
شۆسته‌و شه‌قام چرپه چرپیانه
باسی منه
دار توی گه‌ڕه‌ك باسم ده‌که‌ن
به‌رد وخۆڵ و قیر و گڵیش ناوم ده‌به‌ن
ده‌ڵێن هه‌موو مه‌نفایی پێوا، که‌چی هاته‌وه بۆ مه‌نفا
ده‌پێم بڵێ.. كێ ئه‌م تاوانه هه‌ڵ ده‌گرێ
فرمێسکی چاوی من ده‌سڕێ
له‌و ساته‌دا خۆشه‌ویستم هاواری کرد
به‌سه خیانه‌ت مه‌که‌ن له ووشه
دادوه‌ر بڕیاری خۆت بده وا چه‌ند ساڵه
که ڕۆشتووه به‌جێی هێشتوه ئه‌م ژوانه
کێ مه‌حروم بوو، سۆز‌و عه‌شقی لا زیندانه
من پێت ده‌ڵێم نازم کێشایت
ئه‌و پێم ده‌ڵێت په‌راوێز کراین
من پێت ده‌ڵێم خۆشم وویستی
ئه‌و پێم ده‌ڵێت خۆتت خۆش‌ویست
هه‌ر ئازار بوویت..
ترسنۆک بویت بۆیه ڕات کرد
دادوه‌ر پرسی ؟
کێ به‌رپرسه له هه‌ردوکتان؟
منیش ووتم ..
دادوه‌ر، مه‌سول، حوکمه‌ت، په‌رله‌مان!
هه‌ر ده‌پرسێت کێ به‌ر پرسه..
منیش ووتم به‌رپرسه‌کان، مه‌لا، شێخ، جه‌لاده‌کان
شه‌ڕی ناوخۆ..
دادوه‌ر ده‌ڵێت گوێم لێ نیه کێ به‌ر پرسه؟
عه‌رزم کردی ..
خۆم به‌رپرسم له‌گه‌ڵ کوردستان
دادوه‌ر گوێی له ووته‌ی من بوو بڕیاری دا
هه‌ردوکمان به‌رن بۆ زیندان
ماکوان که‌ریم
نیوه شه‌وی سلێمانی
٢٧-٩-٢٠٠٩