09/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لی قه‌ره‌داغی له‌ئاستی جیهان ڕکابه‌ری ده‌کات.
عه‌لی عه‌بدولڵا قه‌ره‌داغی یاریزانی دیاری تای بۆكس له‌سه‌ر ئاستی جیهان ركابه‌ری ده‌كات‌و به‌شداری پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان ده‌كات.
ناوبراو له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ براڤ پرێس رایگه‌یاند كه له‌یاری "تای بۆکس-پرۆفیشناڵ" به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی ده‌كات‌و به‌نیازی ئه‌نجامی دیاریشه.
شایه‌نی باسه ناوبراو بۆ نزیکه‌ی ساڵێک له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی کردوه که ئه‌ویش زیاتر له‌پلانێك که تایبۆکس- پرۆفیشناڵه سه‌رقاڵی ڕاهێنانی دیكه‌ی"زۆرانبازی- wrestling "یش بووه له‌به‌هێزترین وڵاتی هونه‌ره جه‌نگیه‌كان له‌وڵاتی روسیا‌و هه‌روه‌ها له ئێرانیش كه وڵاتێكی به‌هێزه له‌هونه‌ره به‌رگریه‌كان، توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی وه‌رزشی مه‌شق‌و ڕاهێنان له‌وێش درووست بكات٬
ناوبراو مێژوی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی مه‌شق‌و ڕاهێنانی كیکبۆکسی له‌ساڵی ٢٠٠٦ له‌یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوه.
ساڵی ٢٠١٠ یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانیی كیكبۆكس له كوردستان بووه٬
ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ و ٢٠١٣ یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی- كیكبۆكس بوه له‌ته‌واوی عێراقدا٬
ساڵی ٢٠١٤ له پاڵه‌وانێتی ئاستی نێوده‌وڵه‌تی تایبۆكس- پرۆفیشناڵ له‌سه‌رده‌ستی راهێنه‌ری ڕوسی و له تایلاند توانی سه ربكه‌وێت به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیداو ئاستی یه‌که‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات٬
تایبۆكس"پرۆفیشناڵ-professional" هیج جۆره كڵاوێکی پارێزه‌رو پارێزه‌ری قاچ نابه‌سرێت له‌یاریزان، واته پارێزه‌ره‌كانی ده‌ست و قاچ و سه‌ری تێدا نییه به‌گشتی و به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرجار مه‌ترسی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی یاریزانان دروست ده‌كات و که تائێستاش یاری له‌م شێوه‌ی پرۆفیشناڵ نه‌كراوه له‌مێژوی عێراقدا، که خۆشبه‌ختانه عه‌لی قه‌ره‌داغی توانیویه‌تی پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست بێنێت له‌ئاستی جیهانی هونه‌ره جه‌نگ ییه‌كان كه تایبۆكس-پرۆفیشناڵی جیهانیه.