10/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ردۆگان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئۆغڵۆی قبوڵكرد
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی قبوڵكرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: دوای دوو رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له توركیا و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و پارته به‌وه‌ی كه ناتوانێت به ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش به سه‌رۆك كۆمار كرد، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ره‌سمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داود ئۆغڵۆی قبوڵ كرد تاكو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی توركیا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ دیاریده‌كرێت.