دیدیە رێندەرز: سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكات
10/06/2015 نوسەر: bzavpress

دیدیە رێندەرز: سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكات

جێگری سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان و بەشداری كردنی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دیدیە رێندەرز، جێگری سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا ڕایگەیاند، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوەی بەلجیكا لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە و باس لە گرنگی پەیوندییەكانی نێوان هەردوولا كراوە.

وتیشی " شەڕی داعش و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدامان لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا تاوتووێكردووە".

لای خۆیەوە دیدیە رێندەرز، جێگری سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا ڕاشیگەیاند "ئێمە زۆر سەرسام بووین بە خەبات و بەرگری هێزی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان، كە ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە".