10/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نرخی نان‌و سه‌موونیش به‌رز ده‌بێته‌وه
به‌هۆی بریارێكی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، نرخی نان‌و سه‌موون به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری بڕینی ئه‌و به‌شه سوته‌مه‌نییه ئه‌دات كه وه‌ك هاوكاری ئه‌درێت بهنانهواخانهو سه‌مونخانه‌كانی كوردستان.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌یه به‌شه سوته‌مه‌نی لهسهمونخانهو نانه‌واخانه‌كان نه‌بڕدرێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته به‌تایبه‌ت سه‌ردانی ئاشتی هه‌ورامی كردووه‌و به‌نوسراو پرسیارمی ئاراسته كردووه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و دهعمهیان بڕی!
وتیشی "حكومه‌ت ده‌عمی سوته‌مه‌نی سه‌مونخانه‌و نانه‌واخانه‌كان ده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌كات له‌سه‌ر گرانبوونی نرخی نان و سه‌مون، ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی ژیانی هه‌موو هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژارو مام ناوه‌ند، به‌داخه‌وه حكومه‌ت ده‌عمی سوته‌مه‌نیان لێ ده‌بڕێت".
د.ع