11/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لە ساڵ رۆژی "کۆمەڵەی ڕەنجدەران"دا...کۆمەڵەکان باش بناسە!!ا
کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردوستان،مریشکێک بوو،توانی کۆمەڵێ هێلکەی پیس بکات و دەیان دزودرۆزن وجەردە هەڵبهێنێت،تەنیا سەروەریەک کۆمەڵە هەیبێت،کاک ئارام وشەهیدەکانیەتی، لەمە بەدەر بۆ گەلی کورد نە جێگای شانازییە، نە بچوکترین سەروەری بەدەست هێناوە،نە یەک تۆزیش قازانجی بۆ گەلی کورد هەبوە.
بیستو چوار ساڵە ئەودزی و جەردەیی و بێرەوشتی و کاری مافیاییەی ناسراوەکانی کۆمەڵە کردویانە هیچ جەلادێک،هیچ بێڕەوشتێک ناتوانێ بیریشی لێبکاتەوە،ئەوەی کادرە ناسراوەکانی کۆمەڵە لە پیاو کوژی ودرۆو داگیرکردنی سامانی گشتی و،ئەرزەی زۆرو سەدان ملیۆن دۆلاری تالانیان کردوە هیچ کەس نەیکردوە،لە بیستو چوارساڵی ڕابردودا یەک کۆمەڵە نەبۆتە خاوەنی پۆستێکی باڵاو نیمچە باڵا جەردە نەبووبێت و پۆستەکەی بەکار نەهێنابێت بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و نەیخستبێتە خزمەتی خۆی و بنەماڵەو کەسوکارییەوە،کەواتە ئەم کۆمەڵەیە کوێی مهیمەو گرنگە،کە نەیتوانیوە چوار مرۆڤی خاوەن ڕەوشت پەروەردە بکات و وەختێک چوە دەسەلاتەوە خۆ بسەلمێنێت کە بەڕاستی پاکە؟ئەمە چ کۆمەڵەیەکی پاک وبەرزە، نەبۆتە قوتابخانەیەک کەلەم هەموو ساڵەدا دانەیەکیان لەدەسەڵاتدا ببینین وبۆمان جێگای شانازی بێت و بە نموونە بیهێنینەوە کە ئەمە کۆمەڵە بوەو ئەوەتا پۆستی هەیەو دزو دۆلار خۆر نەبوە؟ئەمانەی خوارەوە بەشێک لە کۆمەڵەکان،کە جگە لە دزو جەردە هیچی تر نەبوون.
خۆتان سەنج بدەن لەم "کۆمەڵە"ا نە
"سامی شۆڕش" کە گەڕایەوە ناو پارتی و هەر لای ئەوانیش مرد ، بەم تەسلیم کارەیان دەووت ؛ سامی شۆڕش وەک کابینەی تەلەفۆن وایە تا پارەی تێ نەکەیت قسە ناکات .
"فوادی مەجید میسری" ساڵی ١٩٧٦ تەسلیم بۆوە بە بەعس تەنانەت شینە نامەیەکی پاکانەشی بۆ بەعس ناردبوو ، ئێستا خاوەنی چاپخانەی حەمدیە لە سلێمانی ، پاش ئەوەی ساڵی ١٩٩٧ ویستی ببێتە پارتی ، پاری ئیهمالی کرد و گەڕایەوە لای جەلال ئەویش مەبلەغی ٦٠٠ هەزار دیناری سویسری ئەو کاتەی دایە.
"هەڵۆی ئەحە سمێڵ" پاش ئەوەی بوو بە پارتی ساڵی ١٩٩٧ پارتی دوای ماوەیەکی زۆر ئینجا کردی بە بەرپرسی لقی ٤ ی سلێمانی و هەر خۆشیان ترۆیان کرد.
"ئەرسەلان بایز"ناسراو بە فرسەت، ئەو کۆمەڵەیەی لە ژنی یەکەمی کوڕی نەدەبوو چوو ژنی دوەمی هێنا ،ئەوەندە گەوج بوو،وای زانی کوڕ نەبوون لە ژنە، نەک لە پیاو، خۆش کۆمەڵە!.
"فەرەیدوونعەبدولقادر"ساڵی ١٩٨٨ لە لەگەرمەی ئەنفال و خنکانی هەڵەبجەدا،لە مەهابات کچۆڵەیەکی جوانی مارەکردو کردی بە ٢ ژن ، ئێستا خاوەنی سلێمانی پاڵاس و خاوەنی گەوەرەترین قومارخانەیە لە سلێمانی و شارۆچکەی دوکان.
"مستەفا چاو ڕەش" کە فایلدار بوو،فایلەکەی گوێدێژێک نایتوانێ وبەعسی بووە.
"مامۆستا شاهۆ"ی هەڵەبجە کە بەناوبانگە بە شەرواڵ پیسەکەی کۆمەڵەو ئێستایش گەورەترین دزە.
"مامۆستا کەمالی عەبە تاماسی" هەڵەبجەیی خاوەنی دەیان عەمارەو ڤیلاو کۆپانیای جگەرە فرۆشتنە سالی ١٩٩٣ ئەویش لە پێنجوێن مامۆستایەکی نەگبەتی بە پارە هەڵخەڵەتان و کردی بە ٢ ژن.
"حامی حاجی خالیدی" فایلدار کەساڵی ٢٠٠٢ لە مەغریب پەیوەندی کرد بە موخابەراتی بەعسەوە تەنها جەند ڕۆژیک پێش ڕووخانی بەعس ، خاوەنی ٣ ژنە کە ژنی سێهەمیان بە کچەزای دەشێت،لە شاخیشا شانازی بەوە کردوە و بە ئاشکرا وتویەتی"وەڵا برا من لە هەر دێیەک دەنکێکم نەوێ شۆڕشم پێناکرێ".
"خولە سەنگاوی" ،ئەوە هەموومان باشی دەناسین و پیسترین ئەرشیفی هەیە لە تیرۆرو پیاوکوشتن وچەتەییدا.
"شێچ جەعفەر" کە ئەم زاتەیش بۆ هەمومان ناسراوە،خاوەنی خانویەکە لە جادەی راپەڕین ٨٠ ژوور و ٦ تەوالێت و ٦ حەمامی تێدایە،ئەمە جگە لە چەندین فێلاو خانوی ترو خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلارە هەر بە دزی،نەک هەرخۆی تەواوی بنەمالەکەی سەرگەرمی دزی و جەردەیین،ساڵی 1991 واتە ماوەیەک دوای ڕاپەڕین،چوار هەزار دینار دەخاتە عەلاگەیەک ودەچیت بۆ ماڵی ژنە شەهیدێک گوایە یارمەتیان دەداو کابرای شەهید هاوڕێی شاخی بووە،ژنەیش شێخ باش دەناسێت دەسکاری پارەکە ناکات و لە کەنتۆرەکەدا هەڵیدەگرێت،دوای دوو هەفتە شێخ دێتەوەو تەکلیف لە ژنەکە دەکات،،ئەویش پێی دەڵیت "بڕۆ هەی نامەردی ناپیاو،ئەوە پارەکەتە هەر ئەوڕۆژە زانیم تۆ ئەو پیاوە نیت یارمەتی من بدەیت ئەگەر ئیشت پێم نەبێت،هاوسەرەکەم زۆر باش باسی تۆی بۆ کردوم کە چ نامەردێکیت"بەم جۆرە پارەکەی دەداتەوەو دەیکاتە دەرەوە.
"هەڵۆی ئەحەسمێڵ"کە بوو بە پارتی گۆڤاری ڕێگا مقابەلەیان کرد ، لێیان پرسی تۆ چۆن کۆمەڵەیەک بوویت و ئێستا پارتیت کە خۆتان بە پارتیتان دەووت حیزبی بنەماڵەیە؟ لە وەڵامدا ئەو قەشمەرە وتبووی "من کاتی خۆشی کە کۆمەڵە بووم لە باڵی مستەفا بارزانیەوە نزیک بووم، ئەویش کردی بە ٢ ژن.
"مەلا بەختیار" ئەرشیفی پیسی بۆ هەموومان ڕوونەو قسەی ناوێ.
"ئازاد جوندیانی"گەورەترین دزی ناویەکێتییەو تا ئەو کاتەی سەرپەرشتی مێدیای یەکێتی دەکرد سەدان
کەسی دامەزراندبوو بە نیوو موچە.
" سامان گەرمیانی" یەکێکە لە دزە کانی ناو یەکێتی وزۆرترین پارەو باخ وفێلای لەدەوری خۆی خڕ کردۆتەوە.
"عەدنانی حەمەی مینە"ی گەورە دزی گەرمیان،هەموو گەرمیان شایەتی دەدەن چ مافیایەکە و دزی و جەردەییەکانی چۆتە ناو هەموو بنەمالەکەی.
"سالار عەزیز" لەوکاتەوە پارێزگاری سلێمانی بوو.سەدان تەعدای لە خەڵک کردو بکوژی بەکر علی شاعیریشە،تا بە ئێستا خەریکی دزیو چەتەییەو یەکێکە لە هەرە دزە گەورەکانی ناو یەکێتی و بە قاچی خۆی شەقی لە هەزاران خەڵکی سلێمانی هەڵدەداو بە ناوگەڵی جوێنی بە ژن وکچی خەڵک دەدا،ئەوەی ئەو بە سلێمانی کرد مەگەر ملام موحسینی بەعسی کردبێتی.
"کۆسرەت ڕەسوڵ" وەختێک سەرۆک وەزیران بوو،خەڵکی هەولێر مزاهەر دەکەن و دەچنە بەردەم مام جەلال،مام دەڵێ دزی بنەبڕ دەکەین و گەندەڵی ناهێڵین،،خەڵکەکە بەیەک دەنگ هاوار دەکەن "گەورەترین دز لە پەناتایە"،ئاخر لەو کاتەدا کۆسرەت لە پەنا مام جەلالدا دەبێت،لەوکاتەوە کۆسرەت سەرقاڵی پارە کەڵەکەکردنەو ئێستا سامانێکی خەیاڵی هەیە.
"پشکۆ نەجمەدین" کە خۆی زۆر بە پیاوێکی شەریف دەزانێت،جگە لەوە کە چەندین جار دەیان هەزار دۆلاری لە مام وەرگرتوە،شوقەیەکیان داوەتێ بای 25 دەفتەرەو سەیارەو ئەشیای ماڵ وزەوی،ئەمیش یەکێکە لەو چەتانەی ڕۆژگار.
داوای لێبوردن لە خوێنەران دەکەم دزە کۆمەڵەکان ئەوەندە زۆرن نامەوێ حسابیان بکەم و کاتی ئێوەیشیان پێوە ناکوژم.
ئەمانە نموونەی کۆمەڵەکانن،ئیتر دەبێت ساڵرۆژی کۆمەڵەو،کۆمەڵە ڕێکخراوەیەکی باش بوەو ئەم قسە پوچانە لە کوێوە سەرچاوەی گرتبێت جگە لە درۆو دەلەسەو نەبینینی واقعەکە؟!.