11/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌كار بوون
فۆتۆ : نازام مانیا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رواری 2015/6/11 له مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌ت دا و به ئاماده بوونی جیَگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ههریَم و وه‌زیری ناوخۆ و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و زۆریك له وه‌زیره‌كان و ئه‌ندام په‌رله‌مانانی كوردستان و چه‌ند به‌ربرس و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پاریَزگاری هه‌ڵه‌بجه و دوو جیَگرهكهی ده‌ست به‌كار بوون .
دوای په‌سه‌ند كردنی بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانی هه‌ر دوو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی 4ی 2014 پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وت و به‌ڕێز عبدالله نه‌وڕۆڵی كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌و پۆسته په‌سه‌ند كرا و ئه‌مڕۆش له‌م مه‌ڕاسیمه تایبه‌ته ده‌ست به‌كار بوونی خۆی و دوو جێگره‌كه‌ی دیاری كرا .
هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه دا بینای پاریَزگای هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه ، كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و بینا ته‌رخان كراوه بۆ ده‌وام كردنی پارێزگار و دوو جبَگرهكهی تا ئه‌و كاته‌ی له بودجه‌ی تایبه‌تی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بینایه‌كی ڕه‌سمی بۆ دروست بكرێت و به فه‌ڕمی ده‌وامی تیا بكرێت .
له ئێستادا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پارێزگایه ، چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكی پارێزگاكه ، له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا چه‌ند دیارییه‌كیان پێشكه‌ش به پارێزگار و بیناكه كرا له‌نمونه‌ی ئه‌و ددیارییانهش بریتی بوو له دابین كردنی ئۆتۆمبیل بۆ پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی و دابین كردنی كه‌لوپه‌لی ئیداری بینای پارێزگاكه و چه‌ند دیارییه‌كه‌ی تر .
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا و له ووتارێكی خۆیدا پارێزگاری نوێی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادات به ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له كاروباره‌كانیدا ، ئه‌گه‌ر شتێكی واش هه‌بێت هه‌رگیز قه‌بولی ناكات .
پڕۆفایل :
عەبدوڵا محەمەد عەبدول، ناسراو بە عەبدوڵا نەوڕۆڵی ، یەکەم پارێزگاری هەڵەبجەیە .
ساڵی (1957) لە هەڵەبجە لەدایك بوە
ساڵی (1978) كۆلێژی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی سلێمانی تەواو كردوە
لەساڵی (1978 تا 1991) وەك جێبەجێكاری پڕۆژەكانی رێگاوبان و پرد و بینا لە سلێمانی كاریكردوە
لەساڵی (1994 تا 1996) بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی سلێمانی بوە
لەساڵی (1996 تا 1997) بەڕێوەبەری گشتیی ئەشغال و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی بوە
لەساڵی (1997 تا 2000) بریكاری وەزیری ئەشغال و ئاوەدانكردنەوە بوە
چەندین خولی زانستی لە بواری پسپۆڕی خۆیدا بینیوە و لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كاریكردوە......
لە (1/6/2015) وەك پارێزگاری هەڵەبجە بەشێوەی كاتیی دەستبەكاربوە .
ئەمڕۆیش ( ١١ . ٦ . ٢٠١٥ ) لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا بەشێوەی ڕەسمی دەست بەکار بوو ..