17/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق یادداشتێك ئاڕاسته‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن
كارمه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌وامیان ده‌كرد داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ك له په‌ڕله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ده‌كه‌ن .
ئه‌و كارمه‌ندانه كه له ئێستادا گرێبه‌سته‌كانیان ته‌واو بووه و ده‌وام ناكه‌ن ، داوا ده‌كه‌ن له كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كرێت ، ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌م به‌مان بدرێت ، به‌و پێیه‌ی ئه‌مان خاوه‌نی ئه‌زموون و پسپۆڕی ته‌واون له كاری هه‌ڵبژاردن كه ئه‌مه‌ش كاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ئاسانتر ده‌كات له‌رووی كات و داراییه‌وه له‌چاو ئه‌وه‌ی كه كارمه‌ندی نوێ دابمه‌زرێت كه پێویستی به كردنه‌وه‌ی خول و فێربوون و په‌یداكردنی ئه‌زمون و پسپۆڕی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش هه‌م پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆره و هه‌م كاتێكی زۆری ده‌وێت .
له‌م باره‌یه‌وه فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جیا پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م داوایه ده‌ربڕی و دووپاتیشیان كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌ر له پێشتر ئه‌م بابه‌ته‌یان له خه‌یاڵدا بووه و ئیشیان له‌سه‌ر كردووه .
خه‌لف احمد شاتوانی ئه‌ندامی به‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی به بزاڤی ووت : ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان پشتكیری و پشتیوانی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌م داوایه و هه‌موو كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی پێشووی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مه له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمانه له دانیشتنی سبه‌ینێ و ڕۆژانی داهاتوو به‌تایبه‌ت له‌كانی دامه‌زراندن ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كۆمیسیۆنه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دامه‌زراوه هه‌ر بۆیه ئێمه صه‌لاحییه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه چاودێری و لێپرسینه‌وه له كۆمیسیۆن بكه‌ین سه‌باره‌ت به هه‌ر بابه‌تێك .
فرسه‌ت صۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به بزاڤی ڕاگه‌یاند : ئه‌وه داوایه‌كی ڕه‌وای هه‌موو ئه‌و كارمه‌نده گرێبه‌ستانه‌یه و ئێمه‌ش وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری خۆمان ده‌رده‌بڕین و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ، چونكه ئه‌وه باش ده‌زانین كه ئه‌م كارمه‌ندانه خاوه‌نی ئه‌زموون و پسپۆڕی ته‌واون له كاری هه‌ڵبژاردن هه‌ر بۆیه له كه‌مترین ماوه‌دا ده‌توانن كاره‌كان ڕێكبخه‌ن و پێویستی به بودجه‌ی زۆر سه‌رف كردن نییه بۆ ڕاهێنان و خولی فێربوون .
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له شوان قه‌لاَدزه‌یی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به هه‌مان شێوه‌ی فراكسیۆنه‌كانی تر پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و داوایه ده‌ربڕی و ئه‌وه‌یان به بزاڤ ڕاگه‌یاند : كه به جدی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و چاودرێری كاری دامه‌زراندنی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن له كاتی دابه‌ش كردنی فۆڕمی دانه‌زراندن .
له یادداشتنامه‌كه‌دا كه نوسخه‌یه‌كی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوه هاتووه كه : ئێمه وه‌كو كارمه‌ندانی گریبَه‌ستی پێشووی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به مافی خۆمانی ده‌زانین كه ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌م به ئێمه بدرێت له كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه خاوه‌نی ئه‌زموون و پسپۆڕی ته‌واوین له كاری هه‌ڵبژاردن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره كارمان له‌گه‌ل كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كردووه .
وابڕیاره سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌ی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ئه‌نجام بدرێت سه‌باره‌ت به وه‌لاَمددانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له 20/8 بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم .