18/06/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆژنامه‌نووسێك هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوشتن ده‌كات
رۆژنامه‌نووسێكی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ دهكرێتو بریاری خۆ كوشتن ئه‌دات ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ره‌شه‌كان له‌سه‌ری به‌رده‌وامبێت.
به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌ی رۆژنامه‌نووس رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه بانگ كراوه‌و له‌باره‌ی نوسینه‌كانیه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
ناوبراو له‌په‌یچی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه كه له‌ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی له‌سه‌ر كراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه كه واز له‌نوسینه‌كانی بهێنێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ره‌خنه‌گرنه داوای راگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ری دهكاتو بریاری داوه ئه‌گه‌ر بێتوو به‌و جۆره فشاری له‌سه‌ر بێت له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی فيشه‌كێك ده‌نێت به‌سه‌رى خۆيه‌وه.
د.ع