ھــەمــیشە گــەشــبین بەرەو ئایندە بڕوانە
02/07/2015 نوسەر: bzavpress

ھــەمــیشە گــەشــبین بەرەو ئایندە بڕوانە

گەشبینی = ڕوون بینی ( المُـتَـفائِــل ) : لەزمانی عەرەبی دا بە
( إسم الفاعل ) بەکەسێک دەوترێ کە ( گەشبین ) بێت 
گەشبینی : بریتی یە لەو ھەستە نەبینراوەیکەلەناخ و دەروونی 
مرۆڤەکاندا ھەیە و ئامانجی بەدەست ھێنانی ژیانێکی
خۆش و سەرفرازی و دوورکەوتنەوە و دوورخستنەوەی دەروونە لەو 
کێشانەی کەدەبێتە مایەی ئازاری دەروون و دواتر گواستنەوەی 
ئەو ناخۆشیانە بۆ جەستە .
ھەمیشە وابژی کەلە دەرگای بەختەوەری بچیتە ژوورەوەو لەدەرگای 
گەشبینی و بەختەوەری بچـیتە دەرەوە و بەرەو ئایندەی گەش ھەنگاو بنێ
ھەرگیز ڕێگا بۆ کەسانێ ئاسان مەکە کە ببێتە مایەی نائومێدی بۆ
تۆو کەسانی ترکەدواتر ببێتە ھۆی شەرمەزاری بۆ
خۆت و پاشان بــێ ئومــێدبوونــی خەڵــکـی
وە بزانە لەکوێ ھاتیت و بەرەو کوێ دەچیت چونکە ئەگەر 
نەزانی ئەوا وەک ڕێبوارێکی ژێر درەختێکی کە دوای حەسانەوە
بەجــێ ی دەھــێڵـیت و ئەو سێبەرە بەدواتا ھەنگاو نانێ .
وەک لەم کورتە ھۆنراوەیەدا نووسیوومە و دەڵێــم :
بۆکوێ دەڕۆی لەکوێ ھاتی بەرەکوێ یە کوا ھەوارێ
وەک سێبەری درەختێکە بەشوێن پێتا ھەنگاو نانێ
دەبــڕوانــە لــەڕابــردووت بــزانە چـیت ئـەنجام داوە
زۆرکەس لەتۆ بەھێزتر بوو چـرای ژیــنـی زوو کـوژاوە.