05/07/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئـــاگــــاداری بــــەرھـــەمـــی تــەمــەنــت بــە !
تاوەکـ وھەست بە بێزاری و ماندووێتی ژیانی
جەستە و دەروون بکەن وە ھەمیشەئەو کەسە ھەست بە
خۆشی ژیان دەکات کە بژێووی ژیانی بە تواناو ھێزی خۆی دابین بکات .
نەک دابنیشێ و چاوەڕوانیدەستی یارمەتـی خەڵکـ بێت
بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن چونکە ئاینی پیرۆزی
ئیسلام ھەر لەسەرەتای ھاتنی ھانی مرۆڤی داوە تاوەکـ و بە ھـێزی
دەستی داھێنەرانە قۆناغی ژیانی بەرەوپێش ببات و خۆی و کۆمەڵگا لەژیانی
دوورگەی نائومێدی بەرەو قۆناغی ئومێدبەخش ببات وە خوای گەورە لەقورئانی
پیرۆزدا 36 جار ووشەی خۆشی وشادی بەکار ھێناوە لە بەرانبەریدا
تەنھا 12 جار ووشەی ناخۆشی و بێزاری بەکار ھێناوە واتە سێ ئەوەندەی
خۆشی و شادی بەرانبەر یەک ئەوەندەی ناخۆشی و بێ ئومێدی
ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە ئاینی ئیسلام بە کۆنەپەرست و
بێزارکەری ژیان ناودەبەن وە ھەرگیز ئاینی ئیسلام لەلۆمەو سەرزەنشتی
لۆمەکاران ناترسێ ئەمەش نیشانەی پاراستنی مرۆڤەکانە لەلایەن
خوای گەورە و ئاینی ئیسلام ، وە ئەگەر بێ کارو بێ بەرھەم بێ ئەوا
ژیانت وێنەی وەک وێنەی خەمی گوڵە وەک
لەم ھۆنراوەیەدا نووسیوومەودەڵێم :
خەمی گوڵ
کاتێ کەسەیری من دەکەی وانەزانی کە دڵ خۆشم
خەمێکی زۆر لەنـاخـمایە وا بـەدەروونمـی ئەفرۆشــم
زۆر دیم چەرخی ژین و ڕۆژگار کەچی وێنەی سەرابێ بوو
ھــەنگــاوم نا بگــەم بەگــوڵ بەڵام دڕکـێ لێم پەیدا بــوو
ئەودڕکەی کەوا ژیانی نی یەو ھەردەم بە ئازارە
وێنەی ژینی نەفامێـکە کـەنازانـێ کەی بـەھـارە .