ليلة القدر
11/07/2015 نوسەر: bzavpress

ليلة القدر

بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ

إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ 1۝ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ 2۝ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ 3۝ تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ 4۝ سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ 5۝

 مێژوو گۆڕستانێكە درێژ و تاریك.. بێ دەنگ و خەمبار، سەدانێك لە دوای سەدان هەموو سارد و سڕ، مەرگاوی و رەش، نەوە دوای نەوە، هەموو دووبارەی و چاولێكەری و، ژیانەكان، بیركردنەوەكان و ئاڕاستەكراوەكان، هەموو لە تاریكای و شەو زەنگی شەودا شەوێك لە شەوەكان، تەكانێك، لەرزەیەك، جووڵەیەك هەمووی هەژاند و هەموو خەوەكانی وەئاگا هێنا و نیوەی سەقفی ماڵەكانی سەرەوژوورەوان كرد.. شوڕشێك لە ناخی روح و گیانەكاندا، هەلقوڵانێك لە دڵ و ویژدانەكاندا، پەیمان و دۆزێك، ئیمان و..!! نیشانەوانانێك لە ((لە دایك بوویەكی گەورە)) لە شەوی بە دووگیانبوونی مەسیح، بەندەیەكی بە توانای رزگاریكەرێك! لە هەموو شوێنێ لە ناكاو((ژیان و مەرگ)) سەرەتا بۆ ژیانێكی تر، ئاشكرایە كە فریشتەكانی خوا لەگەڵ ئەو((روح))ەدا لەم شەوەدا هاتنە خوارەوە بۆ سەرزەوی، بۆ وڵاتێك، بۆ ئەم گوڕستانە تەنگ و تاریكە كە مرۆڤەكان هەموویان بوونەتە پەیكەرەیكی، ئیسكە پەیكەرەیی..!! شەوێكی چارەنووساز، شەوێكی بە قیمەت و پڕبایەخ، شەوێكی رێزلێگیراوی مرۆڤێكی نوێ، سەرەتای سبەینێك كە مێژوویەكی نوێ بنیاتدەنێ..!! ئەم شەوە لە هەزاران شەو باشترە، شەوێكی وەئاگا هێنەرە، كە سبەی جەژنی قوربان بە دوای خۆیدا دەهێنێ و لەگەڵ بەردبارانكردنی سێ مەنزڵگاكەی شەیتان..! شەوێكی رەش كە لە نزیك دەروازی((مینا))یە، وڵاتی عەشق و گیانفیدای و قوربانی و سەركەوتن..!!وە مێژوو هەموو ئەم مانگە دووبارەبووانەیە، مانگانێكی دووبارەبووان، ساڵانێكی فەقیری و بێ بەر و نەزۆك، سەدانێك كە هیچ شتێكیان دروستنەدەكرد، هیچ پەیامێكیشیان پێ نەبووە، تەنیا ئەوەندە دەخەنەوەو و پیردەكەن، لەم ریزە درێژ و تاریكەدا، شەوێك پەیدا دەبێ، كە مێژوو دروست دەكات، كە مرۆڤی نوێ دروست دەكات، شەوێك كە ئەو روحە لە قاڵبی زەماندا دێتە دەر، ئەویش شەوی قەدرە..!! شەوێك كە لە هەزاران مانگ باشترە، هەروەك بیست و چەند ساڵ پێغەمبەرێتێكەی موحەممەد لە بیست و چەند سەدەی مێژووی ئێمە باشتر بووە و دەبێ!! ساڵانێكە كە ئەو((روح))ە دێتە خوارەوە بۆ هەر نەتەوە و نەوەیانێك، لە هەزاران ساڵی مێژووی ئەو باشترە، وە ئێستاش هاتۆتە ناو ئەو ئیسكە پەیكەرەی ئیسلام.. هاتۆتە سەر قەبری ئەم نەوە كە لە قەبرستانی تەنگ و تاریكدا حەشاردراوان.. بەڵام شەوی قەدر؟! شەوێكە كە باران دەبارێ، هەر قەترەیەكی فریشتەیەكە، كە دێتە خوارەو بۆ بیابانی وشك و برینگ و داری سوتاوی و گیانی گێڵگەیەگی تینووی، كە پڕی دەكاتە لە باغ و گوڵی سوور و جوان، دووبارە گیان بە بەریدا دەكاتەوە..!! چ نەفامیەكی پیسە لە شەوی قەدرەدا، مانەوە لە ژێر ئەم بارانەدا، قەترەیەك لەو بارانە بەر پێست و لاشە و ناوچەوانمان و لێومان نەكەوێ و چاومان هەستی پێ نەكات، ئەوا مردنێكە و ژیانێكی تەم و مژاویە.!! هەر كەسێك مێژوویەكە بۆ خۆی..!! لە مێژووە كورتە تاكەكەیەدا، كە هەموو تكراری و دووبارەین، شەوی قەدر هەیە، وە لە ناویدا لە هەموو ئاسۆكاندا، بوونی ئادەمی فریشتەیەك دەبارێ! وە ئەو روح و جوبرەیلەی پەیام هێنەر دێتە خوارەوە بۆ لات..، ئەو كاتە نێردراوێك، پەیامێك، بۆ گەیاندنی لە ژیاندا و ئیعتكافی بیركردنەوە و عیبادەت و خەڵوەت هەوڵ و كۆشش وهیجرەت و جیهاد، یەكانگیر دەبێ!! كە لەدوای پێغەمبەر پێغەمبەرێكی تر نییە، بەڵام هەر ساتێك واریسی پەیامبەرانە! ئەو روحە هێشتا دێتە خوارەوە، لە شەوی قەدر كە بەسەری دەبەین، ساڵانێك ساڵانی شەوی قەدرن، لە شەوێك كە جیهانی ئێمەی قووتداوە، ئاسمانی ئێمەی رەش كردووە، بارانی غەیبی بارینی گرتۆتەوە، گوێ بگرن! لەرزەیەكی نەرم و خۆش ئاهەنگ دەبیستن، تەنانەت دەنگی رووانی گژ و گیا لەم شەوە بیابانەیدا ببیستن..!!سەلام لەم شەوە، شەوی قەدر، شەوێك كە لە هەزار مانگ، هەزار ساڵ، هەزار سەدەی ئێمە باشترە.. سەلام.. سەلام.. سەلام تا خۆر تیشكی خۆی دەدا بەسەر دڵی ئەو بەردانەدا، گوڵ و جوانی و سەوزایی بێتە سەرزەوی و لە لاتەنیشتی ئەو بەردانە كانیاوی زوڵاڵ هەلقوڵێ‌.. تا بەیانی سڵاو لە شەوە..!!

و/ لە فارسییەوە: هەردی ئەنوەر