31/07/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه مزگه‌وتی سونیه‌كانی تاران رووخێنرا !!
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ( 29 ته‌مموزی 2015 ) له لایه‌ن به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانیی و له ژێر چاودێریی هێزه ئه‌منیه‌كاندا ، مزگه‌وتی ئه‌هلی سوننه‌ی تاران له ناوچه‌ی " پونه‌ك " ی ئه‌و شاره رووخێنرا .
وێب سایتی " سنی ئۆنلاین " كه هه‌واڵه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران رووماڵ ده‌كات ، به‌ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه نووسیوویه‌تی كه هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ره‌تا رژانه ناوماڵی " مه‌وله‌وی عه‌بدوڵڵا مو‌سا زاده " ی پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مۆبایل و پشكنینی ماڵه‌كه‌یدا ، ده‌یان كه‌س له فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی مزگه‌وته‌كه‌یان تێكدا .
ئه‌م مزگه‌وته پێشتر له پایزی ساڵی پاردا له لایه‌ن هه‌مان ئه‌و هێزانه‌وه و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌كه و یاریده‌ده‌رانی داخرابوو ، هه‌رچه‌نده پاش ماوه‌یه‌ك كرایه‌وه ، به‌ڵام چیتر رێگه نه‌درا به ئه‌هلی سوننه‌ت كه نوێژی هه‌ینی و جه‌ژنه‌كانی تێدا به‌رپا بكرێت .
به‌پێی دوایه‌مین هه‌واڵ ، وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌و رووداوه " مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید زه‌ی " رێبه‌ری ئه‌هلی سوننه‌ی ئێران ، نامه‌ی ره‌خنه‌ی جیای بۆ هه‌ریه‌كه له رێبه‌ر و سه‌رۆك كۆماری ئێران ناردووه و داوای به‌دواداچوونی خێرای بۆ ئه‌م بابه‌ته لێكردوون .
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ئه‌هلی سوننه‌ت له تاران هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه تا ئێستا چه‌ندین جار به فه‌رمیی داوای كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه داواكه‌یان ره‌تده‌كرێته‌وه ، ئه‌وانیش بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه ئاینیه‌كانیان ناوبه‌ناو هۆڵیان به كرێ گرتووه ، به‌ڵام هه‌میشه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه داخراون .
ئه‌م جۆره گوشارانه له‌سه‌ر ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی باڵای ئێران هه‌میشه رایده‌گه‌یه‌نن كه هیچ جیاوازییه‌كی مه‌زهه‌بیی و ئاینیی له ئێران‌دا بوونی نیه ، گه‌رچی ده‌یان كه‌نیسه و په‌رستگه‌ی دیان و جوله‌كه له تارانی پایته‌ختدا بوونیان هه‌یه ، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی 35 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشدا هێشتا سونیه‌كانی پایته‌خت مۆڵه‌تی بوونی مزگه‌وتیان پێ‌نادرێت و ئه‌وه‌ش كه بۆ خۆیان بینای ده‌كه‌ن له لایه‌ن به‌رپرسانی مه‌زهه‌بی باڵاده‌سته‌وه ده‌ڕوخێنرێت .
هه‌رچه‌نده ساڵانه له نێوان ( 12 بۆ 17 ی ره‌بیعی یه‌كه‌می كۆچی ) ناونراوه به هه‌فته‌ی یه‌كێتیی و یه‌كڕیزیی ( هفته وحدت ) له نێوان شیعه و سوننه‌دا ، به‌ڵام هه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستووری وڵات‌دا چه‌سپێنرا كه مه‌زهه‌بی فه‌رمیی وڵات شیعه‌ی دوانزه ئیمامیه ، ئیتر سونیه‌كانی ئێران بوونه هاونیشتمانیی ژماره دوو له وڵات‌دا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یان له چوارده‌وری وڵات‌دا له ( 30 ) ملیۆن تێپه‌ڕ ده‌كات ، به‌ڵام مافی بوونی مزگه‌وتێكی تایبه‌ت به خۆیان له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یاندا نیه !!