31/07/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلمانیەت بریتیە لە دونیاپەرستیو بێ دینیەت:
(بەشی یەكەم)
ماوەیەكە لە كوردستان مشتو مڕوو كێشەو بەرەیە لەسەر نوسینەوەی دەستورێ بۆ هەرێمی كوردستان، كە ئایا دەسورێكی ئیسلامی بێ یاخود عەلمانی، ئەم پرسە بۆتە كێشەو جێگای مشتومڕی نێوان موسڵمانانی بە پەرۆش بۆ ئیسلامو، دوژمنو نەیارانیارانی، ئەوەی خوێندەوارو شارەزابێو كەمێك چاوی بە چەمكو واتای عەلمانیەتدا شخاندبێو فەرهەنگو قامووسەكانی داڕێژەی عەلمانێتی خۆیندبێتەوە، دەزانێ پوختەی عەلمانیەت واتە دوونیا پەرستیو بێ دینیەت، ئەمە ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرەو، نكۆڵی لێ كردنی بەری خۆر بە بێژنگ گرتنە.
بەڵام هەڵگرانی ئەم بیرۆكە گۆشكراوەی خۆراوە، وا دەزانن ئەهلی ئیسلام لە گۆیی گادا خەوتوونو ئاگاداری ئەم چەمكو زاراوە تازانەنینو چۆن هاتوونو لە چییەوە هاتوونو هۆكاری هاتنەكەی چییە، بۆیە داماو داماو دێن وەكو كەسێكی كەڕو كاس دەیانەوێ ئەم چەمكە پێستی مەڕی بە بەردا بكەنو، وای پیشان بدەن كە عەلمانیەت دژی دین نییە.
بەڕێزان خودا یارمەتی دەربێ، چەند بابەتێك لەسەر ئەم پرسە باس دەكەین لەسەر عەلمانیەت، هەرجارەی تیش دەخەینە سەر گۆشەیەكی.
بەڵام گۆشەی ئەم جارە كورتەیەك لەسەر جۆرەكانی عەلمانیو دەستووری عەلمانی ، تاوەكو چاو ڕۆشن بین بەرامبەر بە دەستوورەكانی دوونیاو، ئەو شەڕەی كە عەلمانێكان دەیكەن بۆ كام جۆری عەلمانێتە...
بەڕێزان لە دوونیای ئەمڕۆدا سێ جۆر دەستورو وڵاتی عەلمانی هەیە:
جۆری یەكەم جیاكردنەوەی دین لە هەموو كایەكانی ژیان:
------------------------------------------------------------------
ئەم جۆرەی عەلمانیەت بریتیە لە جیاكردنەوەی دینو دوورخستنەوەی لە هەموو وردەكاریەكانی ژیانی تاكو كۆمەڵگاو دەوڵەت، شتێك بە ناوی دینەوە بەڕاست نازانێو دژی هەموو بنەماكانی دینن، دوژمنایەتیەكی سەرسەختانەیان بەرامبەر بە ئیسلام بەپاكردووە، كە بە ئاشكراو بێ پەردە ئینكاری بوونی خوداو حاشا لە ڕاستی پێغەمبەرو ئیسلام دەكەن، بۆیە دوژمنایەتیەكی سەرسەختانەی بێ مانایان بەرامبەر بە خواو پێغەمبەرو ئیسلامو ئەهلی ئیسلام بەرپاكردووە... ئەمانەش كۆمەنیستو شیوعیەكان دەگرێتەوە.. كەواتە دینداری بە هەموو شێوەیەك بە درۆ دەزانن، كە نابێ شتێك هەبێ بە ناوی دینەوەو ئینسان ببەستێتەوە بە كۆمەڵێك بنەماو بیروباوەڕو ئاكارو ئەخلاقەوە. بۆیە ئەم جۆرە ڕازی نابن دین بۆ تاكەكانیش بەكاربهێنرێ، چ جای ئەوەی ڕێگە بدەن دەست بخاتە ناو كۆمەڵگاو دەوڵەتەوە، وەكو عەلمانیەتی ڕووسیا.
جۆری دووەم جیاكردنەوەی دین لە دەستورو دەوڵەت دا
------------------------------------------------------------
ئەم جۆرەی عەلمانیەت بریتیە لە جیاكردنەوەی دین لە هەموو كایەو جومگەكانی دەوڵەوت داو، ڕێگە نادات دین بەشی هەبێ یان قسەی هەبێ لە هیچ پرسێك لە پرسەكانی كۆمەڵگاو دەوڵەتدا، بۆیە لەم جۆرە سیستەمەدا دینو ئاین بەشیان تەنها لە ناو مزگەوتو پەرستگاكاندا هەیەو، قسەی دینو ئاین تا دەرگای مزگەوت بڕدەكات، بەڵام لەوە بەدواوە بۆی نییە قسەی هەبێ، بۆیە ئاین تەنها بریتیە لە پەیوەندیەكی ڕووحی نێوان ئینسان خودا، هیچ پەیوەندیەكی بە ژیانو گوزەرانو كایەكانی ژیانەوە نییە. هەر لەم جۆرە سیستەمە عەلمانیەتەدا ڕێگە دەرێ كە موسڵمانانو خاوەن ئاینەكان مومارەسەی دروشمە ئاینیەكانی خۆیان بكەن لە مزگەوتو پەرستگادا، بەڵام ئەو روشمو شعارانە نابێ لە دەرەوە پیادەبكرێو مومارەسە بكرێ، بۆ نمونە حیجابی ئافرەتان ڕێگەی پێنادرێ لە شوێنە گشتیەكاندا لەبەر بكرێ.... بۆیە دەكرێ هەڵگرانو بانگخوازانی ئەم جۆرە عەلمانیەتە بە دەم خۆیان بە موسڵمان بزانن، لە ناو خەڵكیشدا بانگەشەی موسڵمان بوونی خۆیان بكەنو كەسیش لە خۆیان بە موسڵمان تر نەزانن، بەڵام وا خەڵكی تێدەگەیەنن كە موسڵمانێتیو دینداری تەنها پەیوەندی نێوان ئینسانو خودایە، بۆیە ئەمانە بە قسەی خۆیان دژایەتی دین ناكەن، بەڵكو خۆیان بە دینداریش دەزانن، بەڵام ڕێگە نادەن دین لە دەوڵەتدا هەبێ.
جۆری سێیەم جێكردنەوەی دین لە ناو دەستورو دەوڵەت دا
---------------------------------------------------------------------
ئەم جۆرەی عەلمانیەت بریتیە لە جێكردنەوەی دین لە ناو دەستوورو دەوڵەتدا، واتە ئەم جۆرەیان دین بە یەكجاری لە ناو دەستورو دەوڵەتدا ناسرێتەوە، وەكو ئەوەی دووەم، بەڵكو پەڕوباڵی دەكاتو شوێنو جێگایەكی بۆ دەدۆزێتەوەو، بە ڕواڵەت دەیكات بە یەكێك لە سەرچاوەكانی یاسا دانانو تەشریع، وەكو منەتێك دەیكات بەسەر كۆمەڵگادا كە ئێمە ڕێزمان لە ئاینی كۆمەڵگاكەمان گرتووە، ئەمەش لە ڕاستیدا جۆرێكی تر لە لەكارخستنی ئیسلامو دین، بەڵام لەبەر ئەوەی لە نێو كومەڵگایەكی موسڵمان نشین دا دەیەوێ جێ پێی خۆی قایم كات، دین دوورناخاتەوە بەڵكو جێگای بۆ دەكاتەوە، ئەو جێگا كردنەوەش بە چەندین مەرجو قەید سنوردار كراوە كە تەنها ناوەكەی دەمێنێتەوەو ناوەڕۆكی نامێنێ، بۆیە هەڵگرانی ئەم جۆرە عەلمانیەتە لە ناو خەڵكی موسڵماندا خۆیان بە موسڵمان لە قەلەم دەدەنو، وای پیشان دەدەن بەڵێ ئێمە ئیسلام بە دینو ئاینی كۆمەڵگاكەمان دەزانینو ڕێزی لێدەگرینو ئەوەتا لە ناو دەستورو دەوڵەتدا دانمان پێدا ناوە. نمونەی ئەم عەلمانیەتە وەكو ئەوەی لە زۆربەی ولاتانی ئیسلامیدا پەیڕەو دەكرێ.
بەڕێزان:
............
جۆری یەكەم دین لە هەموو كایەكانی ژیان دەسڕێتەوە بە تاكو كۆمەڵگاو دەوڵەوەو، كوفری خۆیان بە ئاشكرا دەردەبڕن، جۆری دووەم دین لە كایەكانی دەوڵەتدا دەسڕنەوەو پرسی پێناكەن، پێ دەچێ هەندێ جار هەڵگرانی خۆیان بە موسڵمان بزانن بە دەم، جۆری سێیەم ناوی دین لە دەستورو دەوڵەتدا دەهێنێ بەڵام بەڕوباڵی دەكاو ئەوەی مەبەستێتی ئەیهێلێتەوەو ئەوەی دژ بە ئەوبێ دەیخاتە مۆزەخانەوە، هەڵگرانی كەشو فشی ئیسلامەتیش لێ دەدەن... ئەم سێ جۆر دەستوورە هەیە هەركامیان بێ هەر پێی دەوترێ عەلمانیەت.
جا لە كوردستانی ئێمەدا خەڵكە عەلمانیەكە دابەش بوون بەسەر ئەم سێ جۆرەدا، كۆمەنیستو شیوعیەكانو هاوبیرەكانیان لەگەڵ جۆری یەكەمن، حزبەكانی دەسەڵات بە شێوەیەكی گشتی لەگەڵ جۆری دووەمدان، هەیشیانە لەگەڵ جۆری سێیەمدایە، بەڵام بەداخەوە لە ئیسلامیەكانیش دا هەیە لەگەڵ جۆری سێیەم داو هەستی پێ ناكات، یان،