31/07/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەهۆى دەمەقاڵییانەوە، ئاسۆى شێخ نورى چەقۆیەک لەمستەفا چاو ڕەش دەدات.
بەهۆى دەمەقاڵەو بیروڕاى جیاوەزەوە، (ئاسۆى شێخ نورى)، ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و (مستەفا چاوڕەش) بەرپرسى مەڵبەندى پێشمەرگەو ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لەسەر بیروڕاى جیاوازى حزبایەتى دەبێت بەشەڕیان، لەئەنجامدا ئاسۆى شێخ نورى چەقۆیەک لەمستەفا چاوڕەش دەدات..
ساڵى ١٩٦٣ لەقۆناغى ناوەندى و بەدیاریکراوى لەناوەندى (شۆرش) لەشارى سلێمانى کەپێکەوە خوێندکار بوونە ئاسۆى شێخ نورى لە ڕیزى پارتى دیموکراتى کوردستان و مستەفا چاوڕەش لە حزبى شوعى، لە خوێندنگاکەدا دەبێتە شەڕیان و ئاسۆى شێخ نورى چەقۆیەک لەپەنچەى مستەفا چاوڕەش دەدات، ئەم ناکۆکییەنە بەردەوام دەبێت و ڕۆژ بەرۆژ ناکۆکییەکانى ئەو دوو خزبە بەردەوان دەبێت تاوەکو پارتى ئەو کاتەى دۆخەکە بەساڵحى پارتى یەکلاى دەبێتەوە..
سەرچاوە: یادەوەرییەکانى مستەفا چاوڕەش
لاپەڕە: ٢٧