په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆران رایده‌گه‌یه‌نێت
01/08/2015 نوسەر: bzavpress

په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆران رایده‌گه‌یه‌نێت" فایلی‌ زۆر هەیە لەسەر پارتی‌ و کاک مەسعود باسی‌ بکەین


رۆژنامه‌ی خه‌باتی زمان حاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان ، رۆژی  پێنجشه‌ممه‌ هێرشی توندی کرده‌ سه‌ر نەوشیروان مستەفا رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و نوسیبویان ". بە رقێكی كۆن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵسوكەوت دەكات و، دەیەوێ لەو رێگایەشەوە ببێتە زەعیمی قوتابخانەیەكی كۆن كە ئێستا هیچ كوردێك ئەوەی قبوڵ نییە".

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ر وتاره‌شدا بێستون فایه‌ق ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ گۆران له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك رایده‌گه‌یه‌نێت:ئەو زمان و قسەکردنە رەسمیەی‌ پارتی‌ لە بارەی‌ کاک نەوشیروانەوە جگە لەشەڵەژان و نەبونی‌ پرۆژە و بەرنامەو دەرەچەیەکی‌ سیاسی‌ و یاسایی‌ بۆ بابەتی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم هیچی‌ تر نیە ، 

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ بلاَوكراوه‌كه‌یه‌تی‌ 

رامانمەکێشن بۆ هەڵدانەوەی‌ مەلەفی‌ رابردوو ..
ئەو زمان و قسەکردنە رەسمیەی‌ پارتی‌ لە بارەی‌ کاک نەوشیرانەوە جگە لەشەڵەژان و نەبونی‌ پرۆژە و بەرنامەو دەرەچەیەکی‌ سیاسی‌ و یاسایی‌ بۆ بابەتی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم هیچی‌ تر نیە ، سەروتاری‌ رۆژنامەی‌ خەبات کە تەعبیرە لە قسەی‌ رەسمی‌ پارتی‌ بە شپرزەیی‌ و شڵەژانێکی‌ زۆرەوە بە نەفەسی‌ سەردەمی‌ شەڕی‌ ناوخۆ و بەیانامە خراپەکانی‌ ئەو سەردەمە نوسراوە ، قسەکانی‌ پارتی‌ لەسەر کاک نەشیروان جگە لەوەی‌ پێچەوانەی‌  لێدوانەکانی‌ چەند رۆژی‌ رابردوی‌ سەرۆکی‌ هەرێمە کاتێک داوای‌ یەکریزی‌ دەکرد رێخۆشکەرە بۆ وەڵام و قسەی‌ ئێمە ، لەماوەی‌ ئەم چەند مانگەی‌ پرسی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم قسەی‌ رەسمی‌ و فەرمی‌ ئێمە لەسەر ئەو بابەتە جگە لەپرۆژەو لێدوانی‌ تەواو یاسایی‌ و واقعی‌ شتێکی‌ دیکە نەبوە تەنها یەکجاریش قسەیەکمان لەسەر شەخسی‌ کاک مەسعودی‌ سکرتێری‌ پارتی‌ نەکردوە . 
ئەگەر ئێمە بچینە ئەو ئاستە قسەکردنەی‌ پارتی‌ ئەوا فایلی‌ زۆر هەیە لەسەر پارتی‌ و کاک مەسعود باسی‌ بکەین هەر لەمامەڵە لەگەڵ پەکەکە لە نەوەدەکانەوە تائێستا ، کەیسی‌ قیادیەکانی‌ دیموکرات و ماڵ وێرانیەکانی‌ شەڕی‌ ناوخۆ ، جگە لە دۆسیەی‌ دارایی‌ و نەوت و ملیاردێر بونی‌ چەندین کەسی‌ بنەماڵەکەی‌ کاک مەسعود .
 ئێستا ئێمە لەبەردەم پرسێکی‌ تەواو یاسایداین راستە رەهەندە سیاسی‌ و واقعیەکانی‌شی‌ کەم نین باشترە پارتی‌ لەبری‌ ئەم جۆرە قسانە بە پرۆژەو دەرەچەیەکی‌ یاسایی‌ موخاتەبەی‌ دۆخەکە بکات نەک بەو شێوەیە ئێمەو خەڵکی‌ تریش رابکێشێتە نێو هەڵدانەوەی‌ رابردوو چونکە بۆ قسەکردن لەرابردوو دڵنیابن ئێمە دەیبەینەوە