محمد ئەحمەد:كەناڵی ڕووداو به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌
01/08/2015 نوسەر: bzavpress

محمد ئەحمەد:كەناڵی ڕووداو به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌


له‌ كاتی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج لایه‌نه‌كه‌ ده‌رباره‌ی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌تایبه‌تی‌ ویلایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ باره‌گای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كه‌ناڵی‌ روداو راسته‌خۆ راپورتیكی‌ كردووه‌ كه‌ یه كگرتووی‌ ئیسلامی‌ پیشنیارێكی‌ نوێی‌ كردووه و پارتیش پێی‌ رازیه ویه‌كێتی‌ وگورانیش داوای‌ مۆڵه‌ تیان كردووه)

(محمد ئەحمەد) ئەندامی باڵای یەكگرتوی ئیسلامی كە خۆی بەشدار بووە لە كۆبونەوەكانی نێوان حیزبەكانی باشوری كوردستان،له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك كه‌ناڵی‌ رووداو به‌ درۆده‌خاته‌وه‌ ده‌ڵێت: كە ئەوان لە كۆبونەوەكاندا هیچ لێدوانێكیان نەداوە بە ڕاگەیاندنەكان، كەچی كەناڵی ڕووداو ڕاپۆرتە هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوە بەناوی ئەندامانی كۆبونەوەكە بەبێ ئەوەی ئەندامان هیچ ئاگایان لێی هەبێت !